
گواستنەوەی نەوتی سپی بۆ ماڵان
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بڕی سێ ملیۆن لیتر نەوتی سپی بە نرخێکی گونجاو بداتە خەڵکی کەمدەرامەتی شارەکانی هەرێمی کوردستان.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق تایبەت بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقدا، بڕیاردرا بڕی 3 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بە نرخێکی گونجاو بدرێتە خەڵکی کەمدەرامەتی شارەکانی هەرێمی کوردستان.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی ئەو سەچاوەیە، پارێزگاکانی هەولێر، دهۆک هەریەکەو بڕی ملیۆنێک لیتر نەوتی سپیان پێدەدرێت، لە بەرامبەر هەر بەرمیلێکیش بڕی 30 هەزار دینار وەردەگیرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کەمال محەممەد، وەزیری سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشتر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاندبوو، وەزارەتی نەوتی عێراق ساڵانە بڕی 50 ملیۆن لیتر نەوت بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت، ئەمەش ناگاتە 20% پێداویستیی هەرێمی کوردستان، "چونکە پێداویستی ئێمە 267 ملیۆن لیترە، بۆیە ناچارین ئەو بڕەیە تەنیا بەسەر ناوچە شاخاوییەکان دابەش بکەین".
ئەمەش بزانە: ئەو سێ ملیۆن لیترەی نەوتەی عێراق بڕیاریداوە بینێرێت، بە گشتی 15 هەزار خێزان لێی سوودمەند دەبن ئەگەر بێت و هەر خێزانێت بڕی 200 لیتری پێبدرێت، پێنج هەزار خێزان لە هەولێر، پێنج هەزار خێزان لە دهۆک و پێنج هەزار خێزان لە سلێمانی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
یەکێک لە چوارڕیانەکانی هەولێر بەناوی "کەزی" دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامێکی تووند لە مالیکیەوە بۆ ترەمپ: بەردەوام دەبم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران کەسێکی بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارە دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
یەکێک لە چوارڕیانەکانی هەولێر بەناوی "کەزی" دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامێکی تووند لە مالیکیەوە بۆ ترەمپ: بەردەوام دەبم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران کەسێکی بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارە دا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: لە ژێر سێبەری هەڕەشەدا گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا ناکەین






