چوارچێوەی هەماهەنگی: دەستووری عێراق لە جێبەجێکردندا ڕووبەڕووی ئاڵنگاری گەورە بووەتەوە
- هەواڵ
- 14 تشرینی یەکەم

کۆبوونەوەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگی
ئاڤا نیوز
چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایدەگەیێنێت، دەستووری عێراق، سەرەڕای ئەوەی بنەمای یەکێتی و سەقامگیری وڵاتە، لە جێبەجێکردنیدا ڕووبەڕووی ئاڵنگاری گەورە بووەتەوە. ئەوان داوای چاکسازی جیددی دەکەن بۆ ئەوەی متمانەی نێوان هاووڵاتی و دەوڵەت بگەڕێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: چوارچێوەی هەماهەنگی، بەبۆنەی یادی سەد ساڵەی یەکەم دەستووری عێراق و بیست ساڵەی دەستووری هەمیشەیی ساڵی 2005، ڕاگەیێنراوێکی بڵاوکردەوە، چوارچێوەکە بەم بۆنەیەوە پابەندبوونی قووڵی خۆی بە سیستمی دەستووری دیموکراتی دووپات دەکاتەوە وەک گەرەنتییەک بۆ یەکێتی و سەقامگیری دەوڵەت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاگەیەندراوەکەی چوارچێوەی هەماهەنگیدا هاتووە: "ئەزموونی دەستووری عێراق لە جێبەجێکردن و پراکتیزەکردندا ڕووبەڕووی ئاڵنگاریی گەورە بووەتەوە" ئەمەش نیشانەی ئەوەیە کە پێویستە چاکسازی جیددی لە سیاسەت و دامودەزگاکاندا بکرێت، بۆ ئەوەی دادپەروەری زیاتر بێت و هاووڵاتیبوون بەهێز بکرێت، متمانەی نێوان هاووڵاتی و دەوڵەتیش بگەڕێتەوە.
چوارچێوەی هەماهەنگی لە کۆتاییدا جەخت لەوە دەکاتەوە، بە لەبەرچاوگرتنی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو، "هەڵبژاردنی ئازاد و بێگەرد باشترین ڕێگایە بۆ ئەوەی دەسەڵات بە ئاشتییانە بگوازرێتەوە و متمانەی خەڵک نوێ بکرێتەوە." ئەوان پێیان وایە، پەرەپێدانی بەردەوامی ئەزموونی دەستووری، ئەرکێکی نیشتمانییە بۆ بونیادنانی دەوڵەتێکی دادپەروەر و بەهێز کە خواست و ئاواتەکانی هەموو عێراقییەکان جێبەجێ بکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو دانپێدانانەی چوارچێوەی هەماهەنگی، بەوەی کە "دەستوور لە جێبەجێکردنیدا ڕووبەڕووی ئاڵنگاری گەورە بووەتەوە" لە کاتێکدایە کە دوو ڕۆژ لەمەوبەر سەرۆک بارزانی، لە بانگەشەی حیزبەکەی لە هەولێر دووپاتیکردەوە کە کەس هێندەی کورد بۆ نووسینەوەی دەستوور ماندوو نەبووە و دەستوورەکەشی بە "زۆر باش" ناوبرد کە تا ڕادەیەکی زۆر مافەکانی کورد دەستەبەر دەکات. بەڵام نیگەرانی خۆی دەربڕی لەوەی کە "بەداخەوە پێیەوە پابەند نەبوون"، و ئەمەش بووەتە هۆی زۆربەی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی لیستی کۆتایی ناوی کاندیدانی سەرۆککۆمار بڵاوکرایەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە 50 بەڵگە لەسەر تاوانەکانی سوپای عەرەبی سووریا بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی لیستی کۆتایی ناوی کاندیدانی سەرۆککۆمار بڵاوکرایەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە 50 بەڵگە لەسەر تاوانەکانی سوپای عەرەبی سووریا بڵاودەکاتەوە
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هەڕەشەی بلۆککردنی پارەی نەوتی عێراق دەکات






