بەرهەمی ڕۆژانەی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر بەرزدەکرێتەوە بۆ 750 ملیۆن پێ سێجا
- هەواڵ
- 15 تشرینی یەکەم

دیمەنێک لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە سنووری چەمچەماڵ
ئاڤا نیوز
دانەغاز بەهاوبەشی کۆمپانیای کریسنت پترۆليۆم دوای ماوەیەک کارکردن توانیان بەرهەمی غازی کێڵگەی کۆرمۆر زیاد بکەن، ئێستا توانای بەرهەمهێنان لەو کێڵگەیە بەڕێژەی زیاتر لە 50% بەرزبووەتەوە.
بۆچی گرنگە؛ پێشتوور بەرهەمی ڕۆژانەی بەرهەمهێنانی غاز لە هەرێمی کوردستان نیو ملیار پێ سێجا بوو کە 75%ـی کارەبای هەرێمی کوردستانی پێ دابین دەکرا، حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بڕیاریداوە تا ساڵی 2026 و لە ڕێگەی پڕۆژەی ڕووناکییەوە، کارەبای نیشتمانیی بەشێوەی 24 کاتژمێر بۆ هاووڵاتیان دابین بکات کە خواست و داواکارییەکی هەرە گرنگی خەڵک بووە لە دوای ڕاپەڕینەوە، بە زیادبوونی ڕێژەی بەرهەمهێنانی غاز لە کۆرمۆر کاریگەری ئەرێنی لەسەر کارەبای هەرێمی کوردستان دەبێت.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەگوێرەی بڵاوکراوەی فەرمی کۆمپانیای دانا غاز، پڕۆژەی زیادکردنی توانای بەرهەمهێنانی غاز لە کۆرمۆر هەشت مانگ پێش وادەی خۆی تەواوبوو، ئێستا بەرهەمی ڕۆژانە 250 ملیۆن پێ سێجا زیادکراوە، بەمەش بەرهەمی ڕۆژانە دەگاتە 750 ملیۆن مەتر سێجا، توانای بەرهەمهێنان بەڕێژەی زیاتر لە 50% زیاد دەکات.
ئەمەش بزانە: تێچووی گشتیی پڕۆژەکە یەک ملیار و 100 ملیۆن دۆلار بووە و، 6 هەزار تۆن ئاسنی تێدا بەکارهاتووە و کرێکارەکان 6.2 ملیۆن کاتژمێر کاریان کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: پیتاندنی یۆرانیۆم کەم دەکەینەوە ئەگەر سزاکان هەڵبگیرێن
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
تاران; ئەنقەرە و ڕیاز و قاهیرە لە دانوستانەکان ئاگادار دەکاتەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی بارانبارینەوە بەشێکی ڕێگای هامڵتۆن ڕۆچووە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هاکان فیدان: دوای سووریا نۆرەی عێراقە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی چوار گۆڕ لە لایەن شارەوانی و ئاسایش و پۆلیسەوە گواسترانەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: پیتاندنی یۆرانیۆم کەم دەکەینەوە ئەگەر سزاکان هەڵبگیرێن
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
تاران; ئەنقەرە و ڕیاز و قاهیرە لە دانوستانەکان ئاگادار دەکاتەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی بارانبارینەوە بەشێکی ڕێگای هامڵتۆن ڕۆچووە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هاکان فیدان: دوای سووریا نۆرەی عێراقە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی چوار گۆڕ لە لایەن شارەوانی و ئاسایش و پۆلیسەوە گواسترانەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو گەنجی قەڵادزێ دوای مانگێک لە سەنگەرەکانی ڕۆژئاوا گەڕانەوە






