سوودانی لیژنەیەکی باڵا بۆ لێکۆڵینەوە لە کوژرانی کاندیدەکەی پەرلەمان پێکدەهێنێت
- هەواڵ
- 15 تشرینی یەکەم

گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بە فەرمان و چاودێریی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق تیمێکی بەڵگەی تاوانی هاوبەش و لیژنەیەکی باڵا پێکهێنرا بۆ لێکۆلێنەوە لە ڕووداوی کوژرانی سەفا مەشهەدانی، کاندیدی پەرلەمانی عێراق.
وێنە گەورەکە: درەنگانێکی شەوی ڕابردوو سەفا حوسێن مەشهەدانی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا و کاندیدی هاوپەیمانیی سیادە بۆ پەرلەمانی عێراق کوژرا، بەگوێرەی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان لەڕێگەی بۆمبی چێنراوەوە ئۆتۆمبێلەکەی تەقێنراوەتەوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە و چوار لە سەرنیشنانی ئۆتۆمبێلەکە برینداربوون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ڕایگەیاند: لە ئەنجامی ئەو تەقینەوەیە چوار کەس لەگەڵ مەشهەدانی بوون لە ئۆتۆمبێلەکە برینداربوون، دەستبەجێ لەژێر ڕێنمایی و بەدواداچوونی سەرۆکی حکومەت و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، تیمێکی بەڵگەی تاوانی هاوبەشی دادوەری و لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی باڵا بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا پێکهێنران، بۆ بەدواداچوون بۆ بارودۆخی ڕووداوەکە و دواتر وردەکارییەکان دەخرێنە ڕوو.
لەلایەکی دیکە؛ هەر لەمبارەیەوە، مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، پەرلەمانی عێراق لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە پێکدەهێنێت بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوە تیرۆریستییەکە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 20 خولەک لەمەوپێش
شێخ دارا: سبەی شەپۆلی باران بارین دەست پێ دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

توێژینەوەیەک: بەکارهێنانی مۆبایل بەر لە تەمەنی 12 ساڵی مەترسیدارە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
3 کانوونی یەکەم

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
3 کانوونی یەکەم

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لەگەڵ سەرۆكی ئیمارات دۆخی دوای هەڵبژاردنی عێراق تاوتوێ دەكەن
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سوننەکان نەخشەڕێگای حکومەتی نوێ دادەڕێژن
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دەوڵەتی یاسا: سزادانی حیزبوڵڵا و حووسییەکان خواستی ئەمریکایە
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستانی نامەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگی وەرناگرێت و ڕەتیدەکاتەوە






