
ساتی ڕادەستکردنەوەی تەرمی بارمتە ئیسرائیلییەکان لە کەرتی غەززە بە خاچی سوور
ئاڤا نیوز
لە بەردەوامی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنامەی غەززە، ئەمڕۆ چوارشەممە تەرمی چوار بارمتەی دیکەی ئیسرائیلی کە ڕۆژی سێشەممە لەلایەن حەماسەوە ڕادەستی خاچی سوور کرانەوە، گەیێنرانەوە ئیسرائیل.
وێنە گەورەکە؛ بەپێی ڕێککەوتنی ئاگربەستی غەززە، ئیسرائیل دەبێت لە بەرامبەر هەر تەرمێکی بارمتەکان، تەرمی 15 فەلەستینی ڕادەست بکاتەوە، تاوەکو ئێستا نزیکەی 20 تەرمی بارمتەی دیکە ماوە کە چاوەڕوان دەکرێت ئیسرائیل وەریان بگرێتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە تەرمی 4 بارمتە گەڕێنراونەتەوە، بۆ پشکنین ڕەوانەی پزیشكی داد دەکرێن.
زانیاریی زیاتر: نووسینگەی بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، حکومەت و دەزگاکانی گەڕان و فریاگوزاری پابەندن و کاردەکەن بۆ گەڕاندنەوەی هەموو بارمتە مردووەکان بۆ ناشتنێکی دروست لە زێدی خۆیان، داواکارین حەماس پابەندی بەڵێنەکانی لەگەڵ ناوبژیوانان و گەڕاندنەوەی سەرجەم بارمتەکان بێت.
ئەمەش بزانە: لە نوێترین هەنگاوی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەستی غەززە، سەرەتا تەرمەکان ڕادەستی خاچی سوور دەکرێن، دواتر بۆ ئیسرائیل دەگوازرێنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 23 خولەک لەمەوپێش
هاوسەرۆکی پەیەدە بۆ ئاڤا: هیچ سازشێک بۆ سووریا ناکەین
- عێراق
- 36 خولەک لەمەوپێش
لاهور شێخ جەنگی: لە زیندانەوە ڕێککەوتن ناکەم
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 23 خولەک لەمەوپێش
هاوسەرۆکی پەیەدە بۆ ئاڤا: هیچ سازشێک بۆ سووریا ناکەین
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لەگەڵ وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی كوەیت كۆدەبێتەوە
- عێراق
- 36 خولەک لەمەوپێش
لاهور شێخ جەنگی: لە زیندانەوە ڕێککەوتن ناکەم





