
تەوقەی گەرمی ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا و ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا
ئاڤا نیوز
لە یەکەمین سەردانی فەرمییدا بۆ ڕووسیا، ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا لەگەڵ ڤلادێمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا لە مۆسکۆ کۆبووەوە. شەرع دوای کۆبوونەوەکە جەختی لەوە کردەوە کە دیمەشق هەوڵ دەدات پەیوەندییەکانی لەگەڵ مۆسکۆ دابڕێژێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی؛ ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەحمەد شەرع بە یاوەری شاندێکی باڵای وڵاتەکەی کە پێکهاتبوون لە: ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوە و مورهەف ئەبو قەسرە، وەزیری بەرگری گەیشتە مۆسکۆ و لەگەڵ پووتین کۆبووەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەحمەد شەرع دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ پووتین ڕایگەیاند: هەوڵ دەدەین سووریای نوێ لە سەرانسەری جیهاندا بناسێنین و ڕووسیاش یەکێکە لەو وڵاتانەی پەیوەندییەکی باشمان لەگەڵدا هەیە.
- دووپاتی دەکەینەوە پەیوەندییەکی بەهێز لە نێوان سووریا و ڕووسیادا هەیە و کار بۆ گەڕاندنەوەی ئەو پەیوەندییانە دەکەین.
- ڕێز لە هەموو ڕێککەوتنەکانی ڕابردوو لەگەڵ ڕووسیا دەگرین.
- کاردەکەین بۆ پێناسەکردنەوەی سرووشتی پەیوەندییەکان لەگەڵ ڕووسیا.
لەلایەکی دیکەوە: ڤلادێمیر پووتین ڕایگەیاند: ڕووسیا و سوریا پەیوەندییەکی تایبەتیان هەیە لە ماوەی چەندین دەیەی ڕابردوودا. لەبارەی پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی سووریاوە پووتین بە "سەرکەوتنێکی گەورە" ناوبرد گوتی، ئەو هەڵبژاردنە پەیوەندییەکانی نێوان هەموو هێزە سیاسییەکان پتەوتر دەکات.
لە کۆتاییدا پووتین ئامادەی وڵاتەکی دەربڕی تاوەکو "لە ڕێگەی وەزارەتی دەرەوە ڕاوێژ و پەیوەندیی بەردەوام لەگەڵ سووریا ئەنجام بدات.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: ڕۆژی سێشمەممە ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاوی کردەوە یەکێک لە تەوەرەکانی سەر مێزی گفتوگۆی شەرع و پووتین ڕادەستکردنەوەی بەشار ئەسەد بە دیمەشق دەبێت کە ئێستا لە ڕووسیا نیشتەجێیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 17 خولەک لەمەوپێش
هێزە ئەمنییەکانی سووریا گەیشتنە حەسەکە
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوە
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
دانیشتنێکی دیکەی دادگایی لاهوور شێخ جەنگی دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
17 کاتژمێر لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
21 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
1 شوبات

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
31 کانوونی دووەم

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 17 خولەک لەمەوپێش
هێزە ئەمنییەکانی سووریا گەیشتنە حەسەکە
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوە
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
دانیشتنێکی دیکەی دادگایی لاهوور شێخ جەنگی دەکرێت




