
چەند ساڵێک لەمەوبەر مەسرور بارزانی سەرۆكوەزیرانی كوردستان لە چوارچێوەی بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنیدا لە میوانداری كۆمەڵێك لە هاونیشتیمانیانی كوردستان وتی: من نامەوێت بڵێم ئەمە دەكەین و ئەوە دەكەین، بەڵكو دەمەوێت بێمەوە و پێتان بڵێم: ئەوەمان كرد و ئەمەمان ئەنجام دا.
ئەمرۆ ئەگەر ئەو سەرۆكوەزیرانە لە هەر هاونیشتیمانیەك لە هەر شوێنێكی ئەم كوردستانە بپرسێت ئەنجاممدا یان نا؟ بێگومان هاونیشتمانی و دەنگدەر هەر ئینتیمایەكی هەبێت ڕاشكاوانە دەڵێت: بەڵێ، ڕاستە ئەنجامت دا سەرۆكوەزیران، بەڵام هێشتاش زیاترمان دەوێت!. ئەمە هاوكێشەی ڕاستەقینەی نێوان دەسەڵات و هاونیشتیمانیە لە بانگەشەی هەڵبژاردندا.
بەم ڕستەیە (كردمان نەك دەیكەین) سەرۆكوەزیرانی كوردستان مەسرور بارزانی گوتاری حكومەتی كوردستانی لە بەڵێن و چاوەڕوانییەوە گۆڕی بۆ كردار و دەرەنجام، بانگەشەی هەڵبژاردنی لە وشەوە گۆڕی بۆ وێنە، ببینە، نەك ببیستە.
هێزی ئەم جارەی مەسرور بارزانی لەوەدایە بە بەڵێنی سەركاغەز و بە دروشم قسە لەگەڵ دەنگدەران ناكات، بەڵكو وێنەیان نیشان دەدات. وێنەكانی ئاوەدانیی كوردستان، ڕێگەوبان، بەنداو، كارەبای وەك یەك بۆ هەمووان، ڕاكێشانی بۆری ئاو بۆ هەموو ئەو شارانەی كێشەی كەمئاوییان هەیە. پارك و شوێنی گەشتوگوزار لە سەرتاسەری كوردستان، بەبانكیكردن و ڕێكخستنەوەی سیستمی دارایی و بە دەیان خزمەتگوزاری بنچینەیی دیكە.
ئەمرۆ سەرۆكوەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە باوەڕبەخۆبوونێكی زۆرەوە بە پشتبەستن بە سیڤیەكی پڕ لە كار و چالاكی بە كۆمەڵێك ئەزموونەوە كە زۆرێك لەسەرەتاوە دژی بوون، بەڵام دەرەنجام سەركەوتنی بەدەستهێنا، ڕووبەڕووی هاونیشتیمانیان و دەنگدەران ڕووسورانە ڕادەوستێت و دەڵێت: ئەوەتا ببینن، كردمان یا نا؟.
بێگومان ئەوەی هەرێمی كوردستان ماوە بیكات گەڕاندنەوەی بەشە بودجەكەیەتی لە بەغداوە تا بابەتی موچەی مانگانەش لەم ڕێگەیەوە بەتەواوی چارەسەر ببێت، بۆیە دەتوانین بڵێین: پێمان وایە سەرۆك وەزیرانێكی ئاوا بەهێز دەتوانێ ئەوەش بكات ئەگەر هەموولا پشتیووانی بن .
مەسرور بارزانی و گۆڕینی شێوەی بانگەشە
چەند ساڵە دەنگدەری كوردستان بە یەك شێوازی بانگەشە ڕاهاتوە بانگەشە بە قسە و بە وتار بەڵام مەسرور بارزانی هات و ئەم شێوازەی گۆڕی بۆ بانگەشە بەكردار.
بانگەشەیەك لەسەر بنەمای ئەو كارانەی ئەنجام دراون نەك ئەوانەی بەڵێن دەدرێت بكرێن، دەنگدەری كوردستان هەمیشە پێی وتراوە ئەوەت بۆ دەكەین بەڵام ئەمجارە مەسرور بارزانی هاتووە و دەڵێت: ئەوەمان كرد و زیاتر دەكەین.
بانگەشە لەسەر بنەمای پرۆژە ئەنجام دراوەكان، لەسەر بنەمای ئەوەی كراوە نەك ئەوەی بەڵێن دەدرێ بكرێت بەهێزترین جۆری بانگەشەی حكومەتەكانە لە جیهاندا. ئەمرۆ كاك مەسرور بە كار و پرۆژە ئەنجام دراوەكان ئەو ئەزموونەی گواستۆتەوە بۆ هەرێمی كوردستان.
قۆناغەكە گۆڕاوە
لەم قۆناغە بەدواوە ئیدی قۆناغی دروشم و هەڵخەڵەتاندن بەسەرچوو، بەڵكو قۆناغ قۆناغی كردار و دەستكەوتە، قۆناغی سیڤیە؛ "چیت ئەنجام داوە؟"
لەئەمڕۆوە هەركەس كە بانگەشە دەكات دەنگدەر لێی دەپرسێت: پێم مەڵی چی دەكەیت چونكە ئەوە هەمو كەس دەیڵێت، بەڵكو نیشانم بدە چیت كردووە؟ تا لە تواناكانت تێبگەم، تا متمانەت پێ بكەم، تا داهاتووی خۆم و مناڵەكانم و وڵاتەكە بدەمە دەستی تۆ، فەرموو سیڤی كار و پرۆژەكانتم نیشان بدە؟
ئەوەی لە شەش ساڵی ڕابردوو لەسەر دەستی كاك مەسرور بارزانی لە بواری بونیادنانی ژێرخانی شارستانیی هەرێم بە ئەنجام گەیەنرا كەم وێنە بوو. ئەوەی سەرەڕای قەیرانی دارایی، حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەنجامی داوە، بەراورد بە عێراق بە بودجەی فولەوە، بۆ هەمو كوردێك شایانی شانازی پێوە كردن و پشتیوانی كردنە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا
جووڵەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەنبار لە نێوان جێگیربوونەوە و پڕوپاگەندەی کشانەوەدا
2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵبژاردن و دووبارە دڵنیاکردنەوە لە فرە جەمسەریی لە عێراقدا
14 تشرینی یەکەم
ڕووی ڕاستەقینەی ئیسلام ترسە یان خۆشەویستی؟
14 تشرینی یەکەم
شەوی سووری كریپتۆ: چۆن ترەمپ بازاڕی بیتکۆین و دراوە ئەلیكترۆنییەكانی هەژاند؟
11 تشرینی یەکەم
ڕۆژی جیهانیی دەرووندروستی: قەیرانە نێوخۆییەکان مەترسین لەسەر دەروونمان، چۆن؟
10 تشرینی یەکەم
لابردنی سفرەکان لەسەر دراو: چارەسەرێکی ڕیشەیی یان کات کوشتنێکی ژمێرەیی؟
10 تشرینی یەکەم
مەسرور بارزانی، هێزێک بۆ گۆڕینی قەیران بە بونیادی ستراتیژی
9 تشرینی یەکەم
لە هەردوو ستادیۆمی ئامەد و وانەوە؛ جاڕدانی مانیفێستی کوردبوون
7 تشرینی یەکەم
دۆخی عێراق و هەڵبژاردنەکان و دواکەوتنی پێکهێنانی کابینەی نوێ
1 تشرینی یەکەم
هاوپەیمانێتیی کۆمەڵەی ئاسایشی هەرێمی؛ سعوودیە – پاکستان
1 تشرینی یەکەم
- بیروڕا
- 14 تشرینی یەکەم
ڕووی ڕاستەقینەی ئیسلام ترسە یان خۆشەویستی؟