
هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن
ئاڤا نیوز
زیانلێکەوتووانی بانگەشەی هەڵبژاردن لە بەسرە داوای قەرەبووکردنەوە دەکەن و ڕەخنە لە کەمتەرخەمی لایەنە فەرمییەکان دەگرن، لە بەرامبەردا کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان جەخت دەکاتەوە کە ئەم حاڵەتانە دەکەونە چوارچێوەی دەسەڵاتی دادگاکانی شارستانی و ئەوان بەرپرسیار نین لە قەرەبووکردنەوە.
وێنە گەورەکە: لەگەڵ دەستپێکی بانگەشەی هەڵبژاردن و هەڵواسین و دانانی وێنە کاندیدەکان لەسەر شۆستەکان و ڕێگا سەرەکی و شوێنە گشتییەکان، ژمارەیەکی زۆر لە تابلۆیانە بەسەر ئۆتۆمبێل و موڵکی تایبەتدا کەوتوونەتە خوارەوە، کە زیانێکی ماددیی بەرچاوی لێکەوتووەتەوە و ناڕەزایەتی هاووڵاتیانی لێ کەوتووەتەوە.
لێدوانە فەرمییەکان: حەیدەر تەحسین، یەکێک لە زیانلێکەوتووانی بانگەشەی هەڵبژاردن لە پارێزگای بەسرە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، دوای کەوتنەخوارەوەی تابلۆی کاندیدێک بەسەر ئۆتۆمبێلەکەمدا و زیانگەیاندن پێی، سکاڵام تۆمار کردووە، بەڵام هیچ وەڵامێکم وەرنەگرتووە و ناچار بووم لەسەر گیرفانی خۆم ئۆتۆمبێلەکەم چاک بکەمەوە. هاووڵاتییەکی دیکەش بەناوی عەدنان عەلی هەر لە بەسرە جەختی لەوە کردەوە کە ئەم ڕووداوانە بەرپرسیارێتی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنیشن لە چاودێرکردنی شوێنی دانانی تابلۆکان.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: حەیدەر سەیلاوی، بەڕێوەبەری نووسینگەی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان لە بەسرە، بە ئاڤا میدیای ڕایگەیاند، کۆمیسیۆن بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ بەرپرسیار نییە لە تاوتوێکردنی زیانەکانی هەڵمەتە هەڵبژاردنەکان، بەڵکو ئەم جۆرە حاڵەتانە دەکەونە چوارچێوەی دەسەڵاتی دادگاکانی شارستانی. ناوبراو ڕوونیشی کردەوە کە هاووڵاتیانی زیانلێکەوتوو دەبێت سەرەتا زیانەکانیان بەڵگەدار بکەن و پاشان سکاڵای فەرمی پێشکەش بە دادگا بکەن بۆ بڕیاردان لەسەر قەرەبووکردنەوە.
لەهەمان کاتدا: سەیلاوی دووپاتی کردەوە کە نووسینگەی کۆمیسیۆن هەر سکاڵایەک لەبارەی ڕەفتاری کاندیدەکانەوە وەرگرێت و ئاڕاستەی لایەنە دادوەرییەکان دەکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، ڕۆژی 3ی تشرینی یەکەم، دەستیپێکرد و تا 8ی مانگی داهاتوو بەردەوام دەبێت. لەگەڵ دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنیش، سەنتەری ستراتیژی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە عێراق ئاماژە بەوەکردبوو زیاتر لە ملیۆنێک وێنە هەڵواسراون.
باکگراوند: بڕیارە 2025-11-11، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت و بانگەشەی حیزب و لیست و هاوپەیمانیێتییەکانیش بەردەوامە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 11 خولەک لەمەوپێش
چیرۆکی هێرشی حکومەتی سووریا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا: دەستبەرداری کورد نابین
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان داوای ئاگربەستی دەستبەجێ لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 44 خولەک لەمەوپێش
ئەردۆغان و پزیشکیان پرسی سەقامگیریی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا: دەستبەرداری کورد نابین
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان داوای ئاگربەستی دەستبەجێ لە سووریا دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە قامیشلۆ؛ دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە ڕۆژێکدا 200 نەخۆش چارەسەر دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوسەرۆکی پەیەدە بۆ ئاڤا: هیچ سازشێک بۆ سووریا ناکەین




