تورکیا بەقووڵایی 30 کیلۆمەتر ئۆپەراسیۆن لە ناو خاکی سووریا و ڕۆژئاوای کوردستان ئەنجام دەدات
- هەواڵ
- 18 تشرینی یەکەم

بەشێک لە هێزەکانی تورکیا لە سووریا. وێنەکە ئەرشیڤە
ئاڤا نیوز
ئاژانسی هەواڵی بلومێرگی ئەمەریکی بڵاوی کردووەتەوە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا تورکیا چەندین ئامێر و پێداویستی سەربازی لە باکووری سووریا جێگیر دەکات و دەیەوێت سنوری ئۆپەراسیۆنەکانی لە سووریا و ڕۆژئاوای کوردستان لە پێنج کیلۆمەترەوە بۆ 30 کیلۆمەتر فراوانتر بکات.
وێنە گەورەکە: تورکیا هەسەدە وەک باڵی سووریای پەکەکە لەقەڵەم دەدات و بە مەترسی دەزانێت بۆ سەر ئاسایشی خۆی، هەوڵ دەدات کاریگەری ئەو هێزە کوردییە لە سووریای نوێ سنووردار یاخود زۆر کەم بکاتەوە، بەڵام تاکوو ئێستا سەرکەوتوو نەبووە لەمەدا.
بڵاوکراوەی فەرمی: ئاژانسی هەواڵی بلومێرگی ئەمەریکی لە زاری ژمارەیەک گەورە بەرپرسی تورکیا کە بە هۆی هەستیاری بابەتەکەوە نەیانوویستووە ناویان ئاشکرا بکرێت، بڵاوی کردووەتەوە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا تورکیا کاروانێکی سەربازی کە زرێپۆش، درۆن، سیستمی تۆپهاوێژ، مووشەک و سیستمی بەرگریی ئاسمانی لەخۆدەگرێت ڕەوانەی سووریا دەکات. بەڵام بۆ ڕێگەگرتن لە تەنەشەسەندنی گرژییەکان لەگەڵ ئیسرائیل، ئەو چەکوچۆڵە لە باکووری سووریا جێگیر دەکرێت، نەک لە باشووری خۆرئاوای ئەو وڵاتە.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: ئەم سەرچاوانە باسیان لەوە کردەوە کە بەرپرسانی تورکیا و سووریا لە کۆبوونەوەکانیان تاوتوێی بەرفراوانکردنی ڕێککەوتننامەی 'ئادانا'یان کردووە. بەپێی ئەو ڕێککەوتنە کە لە 1998 واژۆی لەسەر کراوە تورکیا دەتوانێت بە قوڵایی پێنج کیلۆمەتر ئۆپەراسیۆن لەنێو خاکی سووریادا ئەنجام بدات. تورکیا ئێستا دەیەوێت قوڵایی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکانی بۆ 30 کیلۆمەتر فراوان بکات.
پێویستە ئەمەش بزانیت: ئەمەش لە کاتێکدایە 12.10.2025 بە بەشداریی وەزیرانی دەرەوە و بەرگریی و سەرۆکی هەواڵگریی تورکیا لەگەڵ هاوتا سوورییەکانیان کۆبوونەوەی لووتکەی ئەمنی ئەنجام درا. تەوەری سەرەکیی لووتکەکەش پرسی تێکەڵبوونی هەسەدە بوو لەگەڵ سوپای نوێی سووریا.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایانی ڕۆژهەڵات نامەی وەفاداری بۆ خامنەیی ڕەتدەکەنەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سۆزان 19 ساڵە خۆی بۆ خزمەتی ئاژەڵە کەمئەندامەکان تەرخان کردووە
- ڕاپۆرت
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا و ئێران لە نێوان بڕیاری جەنگ و دانوستانی نهێنیدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
3 کاتژمێر لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
7 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
10 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
31 کانوونی دووەم

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایانی ڕۆژهەڵات نامەی وەفاداری بۆ خامنەیی ڕەتدەکەنەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سۆزان 19 ساڵە خۆی بۆ خزمەتی ئاژەڵە کەمئەندامەکان تەرخان کردووە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئیمارات لووتکەی زانایانی جیهان بەڕێوە دەچێت




