
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ، سەرۆکی ڕووسیا داوایەکی قورسی لە ترەمپ کردووە کە چەندین ساڵە هەوڵی بەدەستهێنانی دەدات، ئۆکرانیاش بە تووندی دژی ئەو هەنگاوەی ڕووسیایە.
وێنە گەورەکە: ماوەی 11 ساڵە پووتین هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی چەند ناوچەیەکی ئۆکرانیا دەدات و شکست دەهێنێت، و هێزەکانی ئۆکرانیا بە هەموو هێزیانەوە لەو ناوچانەدا جێگیر بوون کە بە بەربەستێکی سەرەکی دەزانن لە بەرامبەر پێشڕەوییەکانی ڕووسیا بەرەو پایتەختەکەیان.
زانیاریی بەدەستهاتوو: دوو سەرچاوەی ئاگادار بە ڕۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمریکیان ڕاگەیاندووە، ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی ئەم هەفتەیەدا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، داوای کردووە کە کیێڤ بە تەواوی کۆنترۆڵی دۆنێتسک ڕادەست بکات، کە ناوچەیەکی ستراتیژیی گرنگی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیایە، وەک مەرجێک بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ.
لەلایەکی دیکەوە: لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا سەرۆکی ڕووسیا وتوویەتی، ئامادەیە دەستبەرداری بەشێک لە دوو ناوچەی دیکەی ئۆکرانیا بێت کە بەشێکی لێ داگیر کردووە، ئەوانیش زاپۆریژیا و خێرسۆنن، لە بەرامبەر کۆنترۆڵی تەواوی دۆنێتسک.
ئەمەش بزانە: بڕیارە ترەمپ لە چەند هەفتەی داهاتوودا لە هەنگاریا لەگەڵ پووتین کۆبێتەوە بۆ بەردەوامیدان بە گفتوگۆکان لەسەر چۆنیەتی کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکرانیا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 16 خولەک لەمەوپێش
هێزە ئەمنییەکانی سووریا گەیشتنە حەسەکە
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوە
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
دانیشتنێکی دیکەی دادگایی لاهوور شێخ جەنگی دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
17 کاتژمێر لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
21 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
1 شوبات

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
31 کانوونی دووەم

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 16 خولەک لەمەوپێش
هێزە ئەمنییەکانی سووریا گەیشتنە حەسەکە
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوە
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
دانیشتنێکی دیکەی دادگایی لاهوور شێخ جەنگی دەکرێت





