ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێگای گۆمەسپان - سماقووڵی لەلایەن سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانییەوە دەکرێتەوە کە ئاسانکارییەکی زۆر بۆ هاتووچۆی هاووڵاتییان دەستبەر دەکات.
وێنە گەورەکە: جووتسایدی گۆمەسپان – سماقوڵی، ڕێگایەکی ستراتیژییە و یەکێک لەو ڕێگا سەرەکییەکانی گەیاندنی پارێزگای هەولێر بە پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین.
لێدوانی فەرمی: د. ئاگرین عەبدوڵڵا، بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن بە ئاڤای ڕاگەیاند، جووتسایدی گۆمەسپان – سماقوڵی ڕێگایەکی سەرەکییە و بەشێکە لە شادەماری ڕێگاوبان لە هەرێمی کوردستان. ئەوانەی دەیانەوێت بچن بۆ بەنداوی گۆمەسپان بە ئاسانی دەتوانن بگەنە ئەو شوێنە، چونکە لە داهاتوو کۆمەڵێک پڕۆژەی گەشتیاری لە دەورووبەری بەنداوەکە دروست دەکرێت.
بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن دەشڵێت: ئەم ڕێگایە سوودێکی زۆری بە هاونیشتمانیانی دەڤەری ڕاپەڕین دەگەیەنێت، دەتوانن بە ئاسانی بگەن بە هەولێر، هاوکات 20 بۆ 25 خولەک ماوەی نێوان دەڤەری ڕاپەڕین و هەولێر کەمدەکاتەوە.
بۆچی گرنگە: ئەم جووتسایدە ڕێگایەکی ستراتیژی و گرنگە، کاریگەری زۆری دەبێت بۆ:
- ئاسانکاری لە هاتووچۆی هاونیشتمانیانی سنوورەکە.
- هاتووچۆی نێوان پارێزگای هەولێر لەگەڵ پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین.
- سوودی زۆری دەبێت لە ئاسانکاری جموجۆڵی بازرگانی.
- کاریگەری زۆری دەبێت لە هاتنی گەشتیاران بۆ ئەو سنوورە، چونکە جگە لە بوونی هەردوو بەنداوی سماقوڵی و گۆمەسپان، ناوچەکە سرووشتێکی جوانی هەیە.
زانیاریی زیاتر: دوو سایدەکە 22 کیلۆمەترە، هەشت کیلۆمەتر ڕێگا لاوەکی و پێچی لەگەڵە و کۆی گشتیی درێژی جووتسایدەکە دەبێتە 30 كیلۆمەتر، شەش ژێرپرد و سێ بەرزە پردیشی لەخۆگرتووە و بڕگەکانی دیکەی وەک هێڵکاری و دانانی هێماکانی هاتووچۆ و پەرژینی ئاسنینی لەخۆگرتووە.
ئەمەش بزانە: پرۆژەکە لە لایەن کۆمپانیای ناوخۆیی هێمن گرووپ دروست کرا و لە سەرەتای دەستپێکردنی پڕۆژەکەوە 600 ئامێری جۆراوجۆر و دوو هەزار كرێكار و كارمەندی خۆماڵی کاریان تێدا کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 3 خولەک لەمەوپێش
تەنیا لە 20 ڕۆژدا نرخی ئۆنسەیەک زێڕ 356 دۆلار بەرزبووەتەوە
- جیهان
- 4 خولەک لەمەوپێش
خۆپیشاندان لە دژی "پادشای ئەمریکا" دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 20 خولەک لەمەوپێش
تەرمی دوو بارمتەی دیکە ڕادەستی ئیسرائیل دەکرێن
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
دەوحە وەکو ناوەندی کۆکردنەوەی لایەنە ناکۆکەکان دەردەکەوێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
کاروانی ئاوەدانی کابینەی نۆیەم بەردەوامە
56 خولەک لەمەوپێش
ئەپڵیکەیشنی پسوولەی خۆراک کارا دەکرێتەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجانی شارەزوو سەرقاڵی هەنار ڕنینن
1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوندێکی باکووری کوردستان وەک یەکێک لە گوندە گەشتیارییەکانی جیهان هەڵبژێردرا
11 کاتژمێر لەمەوپێش
گهنجێكی ڕۆژههڵات له ڕێگهی سهركێشییهوه بژێوی ژیانی دابین دهكات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 4 خولەک لەمەوپێش
خۆپیشاندان لە دژی "پادشای ئەمریکا" دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 20 خولەک لەمەوپێش
تەرمی دوو بارمتەی دیکە ڕادەستی ئیسرائیل دەکرێن
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
دەوحە وەکو ناوەندی کۆکردنەوەی لایەنە ناکۆکەکان دەردەکەوێت
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
کاروانی ئاوەدانی کابینەی نۆیەم بەردەوامە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەپڵیکەیشنی پسوولەی خۆراک کارا دەکرێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاکستان و ئەفغانستان ئاگربەستیان ڕاگەیاند