ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەکاتی کردنەوەی دووسایدی گۆمەسپان - سماقووڵی کە ساڵێک پێش ئێستا بەردی بناغەی دانا ڕایگەیاند، "لێرەین بۆ ئەوەی بڵێین، کە بەڵێنێکی دیکەشمان جێبەجێ کرد". سەرۆکوەزیران گوتیشی، "سەرەڕای هەموو قەیران و ڕێگرییەکان، بەڵام ئێمە نەوەستاین بەردەوام بووین".
وێنە گەورەکە: جووتسایدی گۆمەسپان – سماقوڵی، ڕێگایەکی ستراتیژییە و یەکێکە لە ڕێگا سەرەکییەکانی گەیاندنی پارێزگای هەولێر بە پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین.
لێدوانی فەرمی: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی گوتی، دوای ساڵێک کە بەڵێنماندا ئەم پرۆژەیە دروست دەکەین، ئێستا ئێمە لێرەین کە بڵێین بەڵێنێکی دیکەمان جێبەجێ کرد، سەرەڕای هەموو ئەو قەیران و گرفتانەی بۆ هەرێمی کوردستان دروست دەکرێت، سەرەڕای ئەو هەموو گرفتانەی بۆ ئابووریی کوردستان دروست کران، ئێمە ئێستا وەستاوین بەرانبەر بە خەڵکی کوردستان و جیهان، کە پێیان بڵێین ئەگەر ئیرادەی بەهێز هەبێت و نیشتمانپەروەری بەهێز هەبێت، هیچ شتێک مەحاڵ نییە."
بەگوتەی سەرۆکوەزیران دووسایدی گۆمەسپان - سماقووڵی بەشێکە لە پرۆژەیەکی گەورەتر کە لە هەولێرەوە دەستپێدەکات و پایتەختی کوردستان بە پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەڕین دەبەستێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت؛ مەسرور بارزانی گوتیشی: ماستەرلانێکی گەورە دانراوە کە ئەم شوێنە ببێتە شوینێکی گەشتیاریی گرنگ، کە خەڵکی هەولێر و خەڵکی هەموو کوردستان سوودی لێبینن، خەونی ئێمەش ئەوەیە کوردستان بەتێکڕا ببێت بەشوێنێک کە هەم خەڵکی کوردستان و هەم ئەوانەی سەردانی ئێرە دەکەن سوودمەند بن."
مەسرور بارزانی داواشی لە شۆفێران کرد "ڕەچاوی ڕێنماییەکانی هاتووچۆ بکەن تاوەکو دووربن لە هەر ڕووداوێکی هاتووچۆ".
زانیاریی زیاتر: دووسایدەکە 22 کیلۆمەترە، هەشت کیلۆمەتر ڕێگا لاوەکی و پێچی لەگەڵە و کۆی گشتیی درێژی جووتسایدەکە دەبێتە 30 كیلۆمەتر، شەش ژێرپرد و سێ بەرزە پردیشی لەخۆگرتووە و بڕگەکانی دیکەی وەک هێڵکاری و دانانی هێماکانی هاتووچۆ و پەرژینی ئاسنینی لەخۆگرتووە.
ئەمەش بزانە: پرۆژەکە لە لایەن کۆمپانیای ناوخۆیی هێمن گرووپ جێبەجێ کرا و لە سەرەتای دەستپێکردنی پڕۆژەکەوە 600 ئامێری جۆراوجۆر و دوو هەزار كرێكار و كارمەندی خۆماڵی کاریان تێدا کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایانی ڕۆژهەڵات نامەی وەفاداری بۆ خامنەیی ڕەتدەکەنەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سۆزان 19 ساڵە خۆی بۆ خزمەتی ئاژەڵە کەمئەندامەکان تەرخان کردووە
- ڕاپۆرت
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا و ئێران لە نێوان بڕیاری جەنگ و دانوستانی نهێنیدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
3 کاتژمێر لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
7 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
10 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
31 کانوونی دووەم

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایانی ڕۆژهەڵات نامەی وەفاداری بۆ خامنەیی ڕەتدەکەنەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سۆزان 19 ساڵە خۆی بۆ خزمەتی ئاژەڵە کەمئەندامەکان تەرخان کردووە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئیمارات لووتکەی زانایانی جیهان بەڕێوە دەچێت




