
زەوی ئامادەکراو بۆ دابەشکردن بەسەر فەرمانبەران. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی لەسەر 485 هەزار فۆڕمی بۆ وەرگرتنی زەوی داوە، لە سنووری شارەوانییەکان دەست بە دابەشکردنی زەوییەکان کراوە، تا ئێستا سەرووی 55 هەزار کەس زەوییان بۆ دەرچووە.
وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی بۆ ماوەی چەندین ساڵ بوو دابەشکردنی زەوی وەستابوو، کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا هەر فەرمانبەرێک ئەگەر مەرجەکانی پێدانی زەوی هەبێت، 200 مەتر زەوی پێبدرێت. شارەوانییەکان بەشێوەیەکی خێرا زەوی ئامادە دەکەن، تاوەکو لە ماوەی داهاتوو زەوی بۆ ئەو کەسانە دابین بکەن کە وەریاننەگرتووە.
لێدوانی فەرمی: سەربەست مەولوود، سەرپەرشتیاری تیمی وردبینی فۆڕمی زەویی لە وەزارەتی شارەوانی بە ئاڤای گوت، لە هەر چوار پارێزگا و هەر چوار ئیدارە سەربەخۆکەی هەرێمی کوردستان، 485 هەزار فەرمانبەر و خانەنشینان فۆڕمیان پەسەند کراوە و بەشێکی زۆریان بۆ شارەوانییەکان گەڕێنراونەتەوە، جگە لەوەی شەش هەزار فۆڕمی دیکەیش ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران کراون بۆ ڕەزامەندی.
ژمارەکان وا دەڵێن: ئەو فۆڕمانەی کە پەسەندکراون بەمشێوەیە بەسەر پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دابەش دەبن:
٠ هەولێر: 140 هەزار فۆڕم
٠ سلێمانی: 130 هەزار فۆڕم
٠ دهۆک: 86 هەزار فۆڕم
٠ هەڵەبجە: 11 هەزار
٠ سۆران: 38 هەزار
٠ زاخۆ: 15 هەزار
٠ ڕاپەڕین: 34 هەزار
٠ گەرمیان: 31 هەزار
تاوەکو ئێستا 55 هەزار و 600 کەس تیروپشکی دابەشکردنی زەوییان بۆ کراوە، بەمشێوەیە:
٠ هەولێر: 29 هەزار
٠ سلێمانی: 19.5 هەزار فۆڕم
٠ دهۆک: دوو هەزار و 489 فۆڕم
٠ هەڵەبجە: هیچ زەوییەک دابەشنەکراوە
٠ سۆران: هیچ زەوییەک دابەشنەکراوە
٠ زاخۆ: چوار هەزار و 747
٠ ڕاپەڕین: هیچ زەوییەک دابەشنەکراوە
٠ گەرمیان: هیچ زەوییەک دابەشنەکراوە
زانیاریی زیاتر: 45 هەزار پارچە زەوی لەناوچە جیاوازەکان بەردەستن بە مەبەستی ئەنجامدانی تیروپشک و دابەشکردنیان بەسەر فەرمانبەران، بەمشێوەیە:-
٠ هەولێر: لە قۆناغی ئامادەکردندان
٠ سلێمانی: 20 هەزار پارچە
٠ دهۆک: لە قۆناغی ئامادەکردندان
٠ هەڵەبجە: لە قۆناغی ئامادەکردندان
سۆران: 9 هەزار پارچە
٠ زاخۆ: 12 هەزار پارچە
٠ ڕاپەڕین: لە قۆناغی ئامادەکردندان
٠ گەرمیان: 4 هەزار پارچە
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 32 خولەک لەمەوپێش
وەزیری تەندروستی دەرمان و کەلوپەلی پزیشکیی گەیاندە چەمچەماڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کاروانی هاوکارییەکانی هەڵمەتی ئاڤا بەرەو چەمچەماڵ بەڕێکەوت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
12 کانوونی یەکەم

بەوێنە؛ گەورەترین کامپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لە ئاڤا میدیا
12 کانوونی یەکەم

عێراق: ئاستی ئاو لە بەنداوەکان 700 ملیۆن مەتر سێجا زیادی کردووە
11 کانوونی یەکەم

هەزاران ئاوارەی کەرتی غەززە لەناو لافاو ژیان دەگوزەرێنن
11 کانوونی یەکەم

بەپێی ئەو زمانەی قسەی پێ دەکات، دەنگی مرۆڤ دەگۆڕێت
11 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کاروانی هاوکارییەکانی هەڵمەتی ئاڤا بەرەو چەمچەماڵ بەڕێکەوت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەڵمانیا هێز ڕەوانەی پۆڵەندا دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لافاو چوار ملیۆن دیناری ژن و پیاوێکی بەتەمەن و هەژاری تەکیە دەبات






