
نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
ئاڤا نیوز
جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان خواستی حیزبەکەی کە هەڵبژاردنی ئەمجارە ئاشکرا دەکات و دەڵێت، پارتی ئەمجارە دەیەوێت ببێتە حیزبی یەک ملیۆنی.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ یەکشەممە 19-10-2025، نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەمڕۆ لە شاری هەولێر لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ ڕێکخراوە جەماوەری و پیشەییەکانی پارتی، خواست و تموحی حیزبەکەی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند، "دەمانەوێت یەک ملیۆن دەنگ بەدەستبهێنین."
پەیامی فەرمی: لە وتارێکدا نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند، لاوان، قوتابیان و ئافرەتان هێزی تایبەتی پارتین و دەبێت کار لەسەر ئەوە بکرێت لە هەڵبژاردنی داهاتوودا، دەنگی پارتی بەرز بکرێتەوە بۆ یەک ملیۆن دەنگ.
جێگری سەرۆکی پارتی لە وتارەکەیدا گوتیشی: "لە هەڵبژاردنی ڕابردوو بە پشتیوانی گەنجان و لاوان پارتی سەرووی 800 هەزار دەنگی بەدەستهێنا، ئەمجارە دەبێت هیمەت بکەن بۆ ئەوەی پارتی ببێتە لیستی ملیۆنی لە عێراق."
نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بە چەند خاڵێکی سەرەکی کرد لەبارەی فەلسەفە و ئامانجەکانی پارتی:
٠ ئێمە وا فێرکراوین کوردستانی بوون ڕێبازە و پێکەوەژیان پەیاممانە.
٠ پارتی حیزبی گەنجانە و قەڵغانی پاراستنی کوردستانە.
٠ پارتی هێزی ئەمڕۆ و ئایندەی کوردستانە و خاوەن گەورەترین شانازی مێژووی هاوچەرخی کوردستانە.
٠ خەباتی پارتی ئەمڕۆ بە سیاسەتی نیشتمانی سەرۆک بارزانی بەهێزە.
٠ سەرۆک بارزانی ئێمەی فێرکردووە کە کوردستان ئامانجە و پارتی ئامرازە بۆ ئەو ئامانجە.
٠ پارتی دەیەوێت بە کردەوە سیستمی فیدڕالی لە عێراق جێبەجێ بکرێت.
٠ پارتی دەیەوێت دەستووری عێراق جێبەجێ بکرێت، چونکە جێبەجێ نەکراوە و فەرامۆشکراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
هەوڵی تیرۆرکردنی جێگری سەرۆکی ئەرکانی سوپای ڕووسیا درا
- جیهان
- 43 خولەک لەمەوپێش
ژنێکی کورد بووە وەزیری بەرگریی هۆڵەندا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەدر بۆ حەلبووسی: تۆ کێیت سەرپەرشتیی سیاسەت بکەیت؟
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا داوا لە هاووڵاتییانی دەکات بەپەلە ئێران جێ بهێڵن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
18 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
هەوڵی تیرۆرکردنی جێگری سەرۆکی ئەرکانی سوپای ڕووسیا درا
- جیهان
- 43 خولەک لەمەوپێش
ژنێکی کورد بووە وەزیری بەرگریی هۆڵەندا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەدر بۆ حەلبووسی: تۆ کێیت سەرپەرشتیی سیاسەت بکەیت؟
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا داوا لە هاووڵاتییانی دەکات بەپەلە ئێران جێ بهێڵن




