لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوونی شەقڵاوە سێ ملیۆن دۆلاری خەڵک دەفەوتێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا نیوز
پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە شەقڵاوە، کە پێکهاتووە لە یەک باڵەخانەی 20 نهۆمی و 120 شووقە، بەهۆی ناکۆکی و فرتوفێڵ لەنێوان دوو بازرگاندا ماوەی چوار ساڵە تەواو نەکراوە، بەم هۆیەوە زیاتر لە سێ ملیۆن دۆلاری هاووڵاتیان فەوتاوە.
چیرۆکی سەرەکی: پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە شەقڵاوە لە ساڵی 2019 دەست بە دروستکردنی کراوە و بڕیار بوو لە ساڵی 2021 تەواو بکرێت، بەڵام تا ئێستا تەنیا هەیکەلی یەک نهۆم دروست کراوە، سەرەڕای ئەمەش هەموو شووقەکانی پڕۆژەکە بە قیست و نەقد بە هاووڵاتیان فرۆشراون و پارەکەیان وەرگیراوە.
کێشەکە چییە: کێشەکە لەنێوان نوورەدین مەجید، خاوەنی زەوییەکە، و مامۆستایەکی زانکۆدایە کە پڕۆژەکەی دروست کردووە. حەسەن ڕەزا، یەکێک لە نێوەندگیرەکانی پڕۆژەکە کە 50 شووقەی فرۆشتووە، دەڵێت، "لەم نێوانەدا من شەرمەزار بووم. هەموو خەڵک داوای پارەکەیان لە من دەکەنەوە، نە پڕۆژەکە تەواو دەبێت و نە منیش دەتوانم پارەکەیان بۆ بگەڕێنمەوە."
ناوبراو ئاشکرای کرد کە سکاڵایان لەسەر مامۆستاکەی زانکۆ تۆمار کردووە و "چوار هاوینە دەستگیر دەکرێت، بەڵام کە پاییز دێت و بەهۆی ئەوەی مامۆستای یەکێک لە زانکۆکانی هەولێرە، ئازاد دەکرێت و خۆی ون دەکات."
لێدوانی فەرمی: مامۆستاکە، کە نایەوێت ناوی بڵاوبکرێتەوە، بە ئاڤای ڕاگەیاند، "لەگەڵ نوورەدین ڕێککەوتبووین ببینە شەریک و گرێبەستیشم لەگەڵیدا کردووە، کە 50 دەفتەر دۆلار و 25%ـی قازانجی پڕۆژەکەمی پێ بدەم، بە مەرجێک من پڕۆژەکە تەواو بکەم و یەک دۆلاریشی پێنەدەم تا پڕۆژەکە تەواو دەبێت." بەڵام نوورەدین فێڵی لێ کردووم، چونکە "نەدەبوو بێ پرسی حکومەت بیکەمە شەریک."
مامۆستاکە ڕەتی دەکاتەوە کە ئەو پڕۆژەکەی ڕاگرتبێت و دەڵێت شارەوانی و وەزارەتی دارایی ڕایان گرتووە و "با نوورەدین لەگەڵ حکومەت یەکلای بکاتەوە و پڕۆژەکە بە ناوی من بکات، ئینجا گرێبەستم لەگەڵ نوێ بکەنەوە، ئامادەم پڕۆژەکە تەواو بکەم، من تاوانبار نیم و هیچ خەتایەکم نییە." لەبارەی دەستگیرکردنیشی، دەڵێت "چوار بۆ پێنج جار گیراوم و تەنیا هاوینان نییە، جاری وا هەیە باران و تەرزە بووە چوومەتە زیندان."
لەلایەکی دیکەوە: نوورەدین مەجید، بە ئاڤای ڕاگەیاند،"مامۆستاکەی زانکۆ لەگەڵ کەسێکی تر فێڵیان لێ کردووم. لەسەر ئەوە ڕێککەوتبووین یەک ملیۆن دۆلارم پێ بدەن، بەشێکی بە پارەی کاش و بەشێکیشی بە شووقە کاتێک پڕۆژەکەیان تەواو کرد، بەڵام یەک دۆلاریان پێنەداوم. بێ ئەوەی هیچ شتێکم پێ بدەن خۆیان کردووەتە خاوەنی پڕۆژەکە و ئەوانیش پارەیان لە خەڵک وەرگرتووە نەوەک من."
هۆکارە زانراوەکان: وەزارەتی دارایی و ئابووری لیژنەیەکی لەسەر پڕۆژەکە پێکهێناوە و پڕۆژەکەیان بە چوار هۆکار ڕاگرتووە و دەستیان بەسەر زەوییەکەدا گرتووە:
٠ زیادکردنی نهۆم: دوای مۆڵەت پێدان، نهۆمی زیاتریان لە دیزاینی پڕۆژەکەدا زیاد کردووە و بە خەڵکیان فرۆشتووە (لە 18 قاتەوە کراوە بە 20 قات).
٠ فرۆشتنی پڕۆژە بێ ڕەزامەندی حکومەت: بەبێ ڕەزامەندی حکومەت پڕۆژەکە بە کەسێکی تر فرۆشراوە (مەبەست لە مامۆستاکەی زانکۆیە).
٠ گۆڕینی جۆری مۆڵەت: پڕۆژەکە مۆڵەتی بازرگانی هەبووە، بەڵام کراوە بە شووقەی نیشتەجێبوون.
٠ سەرپێچی لە شوێنی دروستکردن: پڕۆژەکە لەو شوێنە دروست نەکراوە کە بۆی دیاریکراوە و ڕووبەرێکی زۆری سەوزایی داگیر کردووە.
چارەسەرەکان: بەڕێوەبەرایەتی باج و دەرامەتی میری ڕایگەیاندووە کە حکومەت ئەو کێشانە لەگەڵ کەسی یەکەم (نوورەدین مەجید) یەکلا دەکاتەوە، دواتر زەوییەکە بە موزایەدەی ئاشکرا بە بازرگانێکی تر دەفرۆشێت. ئەو بازرگانەی دەیکڕێت دەبێت پڕۆژەکەش بکڕێتەوە و تەواوی بکات. لەبارەی مافی خەڵکیشەوە دەڵێن: "کەیسەکە لە دادگایە دەبێت لەوێ یەکلا بکرێتەوە، هەم کێشەی نێوان دوو بازرگانەکە، هەم کێشەی خەڵک و بازرگانەکان. دواتر خەڵکەکە کێ خاوەن ماف بوو، کە پڕۆژەکە تەواو بوو شووقەکانی پێ دەدرێتەوە."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بیروڕا
- 41 خولەک لەمەوپێش
هات.. دەستی ئاوەدانی مەسرور بارزانی بەرەو سلێمانی هات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
یاریی ڕۆبلۆکس لە عێراق قەدەغە کرا
1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاووڵاتیانی ئەمریکا بەهۆی باجەوە دەستبەرداری ڕەگەزنامەی وڵاتەکەیان دەبن
5 کاتژمێر لەمەوپێش
ملیۆنان مرۆڤ لە جیهاندا هەستی بۆنکردنیان لەدەستداوە.. ئایا تۆ یەکێکیت لەوان؟
10 کاتژمێر لەمەوپێش
کچەکەی عەلی شەمخانی بە دەستووری ڕۆژئاوایی هاوسەرگیری دەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
کاروانی ئاوەدانی کابینەی نۆیەم بەردەوامە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یاریی ڕۆبلۆکس لە عێراق قەدەغە کرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ نێردەی تایبەتی ئەمریکای بۆ عێراق دەستنیشانکرد