بەشی دووەمی پارەی گەنمی جووتیاران گەیشتە پارێزگای سلێمانی

شەیری بکە لە:
بەشی دووەمی پارەی گەنمی جووتیاران گەیشتە پارێزگای سلێمانی

دیمەنی وەرگرتنی گەنم لە سایلۆی هەولێر. وینە؛ محەممەد شوانی

ئاڤا نیوز

لەماوەی ڕابردوو قۆناغی یەکەمی پارەی گەنمی جووتیاران بەسەر پارێزگاکان دابەشکرا، دەستکراوە بە دابەشکردنی قۆناغی دووەمی پارەکە و ئەمڕۆ چەکی پارەکە گەیشتووەتە سایلۆی سلێمانی.

لێدوانی فەرمی: نەسرین ئەحمەد، بەڕێوەبەری سایلۆکانی سلێمانی، بە ئاڤای ڕاگەیاند، بەشی دووەمی پارەی گەنمی جووتیاران گەیشتە سلێمانی، بڕی پارەکە شەش ملیار دینارە و بۆ هەر شەش سایلۆکەی شاری سلێمانییە، دوای گەیشتنی چەکەکە ڕاستەوخۆ تەمویلمان کردووە بۆ بەغدا پاش ئەنجامدانی ڕێکارە یاسایی و کارگێڕییەکان، پارەکە بەسەر جووتیاران دابەش دەکرێت.

زانیاریی زیاتر: نەسرین ئەحمەد، دەڵێت، ڕێکارە یاساییەکانی بانک 72 کاتژمێری دەوێت، چاوەڕێ دەکەین ڕەزامەندی بەغدا بگەڕێتەوە و دەست بەدابەشکردنی بکەین، چونکە شێوازی دابەشکردنی پارەکە لە سلێمانی جیاوازە لەگەڵ هەولێر و دهۆک، پارەی جووتیارانی سلێمانی لە بانکی هەرێم وەردەگیرێت.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ