هەرێمی كوردستان و ئەڵمانیا ئامادەی كاری پێكەوەیین لەبواری كشتوكاڵ و گەشتیاریدا
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆبوونەوەی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان، شاندی باڵای هەرێمی 'بادن فورتمبرگ'ـی ئەڵمانیا
ئاڤا نیوز
ئەڵمانیا پرۆژەیەكی چارەسەری بۆ كچان و ژنانی كوردی ئێزدی قوربانیی دەستی داعش، پێشكەش بە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان دەكات كە بڕیارە لە پارێزگای دهۆك جێبەجێ بكرێت، هاوكات ئامادەی پێكەوەكاركردنە لەگەڵ هەرێمی كوردستان بۆ دیراسەكردنی دەرفەتەكانی سەرمایەگوزاری لەبوارەكانی كشتوكاڵ و گەشتوگوزاردا.
چیرۆكی سەرەكی: ئەمڕۆ یەكشەممە 19ـی تشرینی یەكەم، ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان، پێشوازی کرد لە شاندێکی باڵای هەرێمی 'بادن فورتمبرگ'ـی ئەڵمانیا، بە سەرۆكایەتیی فلۆریان هاسلەر، وەزیری دەوڵەت و دوو ئەندام پەرلەمانی هەرێمەكە بە یاوەری کۆنسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، وەزیری ناوخۆ سوپاس و پێزانینی خەڵک و حکومەتی هەرێمی کوردستانی پێشکەش بە شاندە ئەڵمانیەكە کرد بۆ پەیوەندیی دێرین و هاوکاری بەردەوامی کۆماری فیدراڵی ئەڵمانیا بۆ هەرێمی کوردستان. هاوكات پوختەیەکی دەربارەی دۆخی سیاسیی ناوخۆیی عێراق و پەرەسەندنەکانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی بۆ شاندی میوان خستەڕوو.
لەبەرامبەردا: شاندە ئەڵمانیەكە ستایشی پەیوەندیی نێوان هەرێمی بادن فورتمبرگ و كوردستانیان كرد و باسیان لە پرۆژەكانیان كرد بۆ پێشكەشكردنی چارەسەری بۆ كچان و ژنانی كوردی ئێزدیی قوربانیی دەستی داعش و چەند پرۆژەیەكی دیكە كە لە پارێزگای دهۆك جێبەجێ دەكرێن. هەروەها خۆشحاڵبوون بە سەقامگیری ئەمنی و دۆخی سەركەوتووی پێكەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی و مەزهەبی لە هەرێمی كوردستان كە وەك خاڵێكی زێڕینی دۆخی كوردستان ئەژمار دەكرێت؛ ئامادەیی خۆیان پیشاندا؛ دیراسەی دەرفەتەكانی سەرمایەگوزاری و پێكەوەكاركردن بكەن لە بوارەكانی كشتوكاڵ و گەشتوگوزاردا.
زانیاریی زیاتر: شاندی میوان بەفەرمی بانگهێشتی وەزیری ناوخۆیان کرد بۆ سەردانیكردنی ئەڵمانیا و دووپاتیشیان كردەوە؛ لەمەبەدوا لایەنە پەیوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستان بۆ پێشانگەكانی كار و بازرگانی و پیشەسازی و گەشتوگوزار و كشتوكاڵ، داوەتی هەرێمی بادن فورتمبرگی ئەڵمانیا دەكەن.
ئەمەش بزانە: ڕێبەر ئەحمەد، باسی لە خۆڕاگری هاونیشتمانیانی هەرێمی کوردستان کرد لە بەرامبەر دۆخی سەختی ئابووری کە بە هۆی خەرجنەکردنی بوودجە و مووچەی فەرمانبەران هاتۆتە کایەوە. هەروەها باسی لەو پڕۆژە ستراتیژییانە کرد کە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، توانیویەتی سەرەڕای قەیرانەکان، جێبەجێیان بکات، بەتایبەت لە بواری چارەسەرکردنی کێشەی کارەبا، ئاوی خواردنەوە، بەرەوپێشبردنی ڕێگاوبان، ئیدارەکردنی ئاوارە و پەنابەران، ڕووبەڕووبوونەوەی وشکەساڵی و گۆڕانی کەشوهەوا لە ڕێی دروستکردنی چەندین پۆند و بەنداو. هەروەها باس لە پەرەپێدانی بوارەکانی گەشتوگوزار و کشتوکاڵ کرا وەکو سەرچاوەی دیکەی داهات و دەرفەتەکانی کار.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 55 خولەک لەمەوپێش
لە کەرکووک 32 تۆمەتبار دەستگیر دەکرێن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیسی پەیامێکی نوێ سەبارەت بە غەززە ئاراستەی ترەمپ دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
یاریی ڕۆبلۆکس لە عێراق قەدەغە کرا
1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاووڵاتیانی ئەمریکا بەهۆی باجەوە دەستبەرداری ڕەگەزنامەی وڵاتەکەیان دەبن
6 کاتژمێر لەمەوپێش
ملیۆنان مرۆڤ لە جیهاندا هەستی بۆنکردنیان لەدەستداوە.. ئایا تۆ یەکێکیت لەوان؟
11 کاتژمێر لەمەوپێش
کچەکەی عەلی شەمخانی بە دەستووری ڕۆژئاوایی هاوسەرگیری دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
کاروانی ئاوەدانی کابینەی نۆیەم بەردەوامە
14 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 55 خولەک لەمەوپێش
لە کەرکووک 32 تۆمەتبار دەستگیر دەکرێن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیسی پەیامێکی نوێ سەبارەت بە غەززە ئاراستەی ترەمپ دەکات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق و ئەمریکا تاوتوێی بەهێزکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوانیان دەکەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یاریی ڕۆبلۆکس لە عێراق قەدەغە کرا