ترەمپ بۆ یەکەمجار نێردەی ئەمریکا بۆ عێراق دیاری دەکات و بازرگانێکی گەنجە
- هەواڵ
- 19 تشرینی یەکەم

مارک ساڤایا و دۆناڵد ترەمپ
ئاڤا نیوز
سەرۆکی ئەمریکا بۆ یەکەمجار نێردەی تایبەتی وڵاتەکەی بۆ عێراق دەستنیشانکرد و دەڵێت، ئەزموونی ئەو یارمەتیدەر دەبێت لە پێشخستنی بەرژەوەندییەکانی گەلی ئەمریکا.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، دڵخۆشم بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە 'مارک ساڤایا' وەک نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ عێراق دەستبەکاردەبێت.
٠ تێگەیشتنی قووڵی مارک لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا و پەیوەندییەکانی لە ناوچەکەدا، یارمەتیدەر دەبێت بۆ پێشخستنی بەرژەوەندییەکانی گەلی ئەمریکا.
٠ مارک ڕۆڵێکی سەرەکی هەبوو لە هەڵمەتی هەڵبژاردنم لە میشیگان، لەوێ ئەو و کەسانی دیکە یارمەتیدەر بوون بۆ مسۆگەرکردنی ژمارەیەکی پێوانەیی دەنگی ئەمریکییە موسڵمانەکان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: مارک ساڤایا بازرگانێکی ویلایەتی میشیگانی ئەمریکایە و تەمەنی 40 ساڵە، هاوڵاتییەکی کلدانی ئەمریکییە و بنەچەی دەگەڕێتەوە بۆ کلدانەکانی عێراق و لە بواری پیشەسازی گژوگیادا کاری کردووە و لە هەڵمەتەکانی ساڵی 2024ـی ترەمپدا بۆنە و چالاکیی ڕێکخستووە کە پاڵپشتی لە کۆمەڵگەی عەرەبی - ئەمریکی و کلدانی لە ویلایەتەکەی بۆ ترەمپ کۆکردووەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی لیستی کۆتایی ناوی کاندیدانی سەرۆککۆمار بڵاوکرایەوە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە 50 بەڵگە لەسەر تاوانەکانی سوپای عەرەبی سووریا بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی لیستی کۆتایی ناوی کاندیدانی سەرۆککۆمار بڵاوکرایەوە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە 50 بەڵگە لەسەر تاوانەکانی سوپای عەرەبی سووریا بڵاودەکاتەوە
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هەڕەشەی بلۆککردنی پارەی نەوتی عێراق دەکات






