وەزارەتی پەروەردە: لەبارەی هەشت ڕۆژ پشوو، هێشتا وەڵامی كۆمیسیۆنمان نەداوەتەوە
- هەواڵ
- 19 تشرینی یەکەم

دیمەنی دەنگدان لە یەکێک لە قوتابخانەکانی هەولێر. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەبارەی ئەو هەشت ڕۆژ پشووەی كۆمیسیۆن بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردن و ڕادەستكردنی قوتابخانەكان پێشنیازی كردووە، هێشتا هیچ بڕیارێكی نەداوە و بەهۆی نزیكی وادەی پشووەكانیش لە تاقیكردنەوەكانی كۆتایی وەرزی یەكەم، ڕەنگە داوای كەمكردنەوەی ڕۆژانی پشووەكە بكات.
چیرۆكی سەرەكی: لەكاتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردن، كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان داوای ڕادەستكردنی قوتابخانەكان دەكات بۆ ئەوەی لەكاتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردن ببنە بنكەكانی دەنگدان، بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراقیش، كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق داوای لە هەردوو وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان و فیدراڵ كردووە، لەڕۆژی 5ـی 11 تاوەكوو 13ـی 11 لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن بكرێتە پشووی فەرمی.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەك لە وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند، كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن بەفەرمی داوای لە ئێمە كردووە لە ڕۆژانی 5ـی 11 تاوەكوو 13ـی هەمان مانگ، لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن بكرێتە پشوو، بەڵام هێشتا وەڵامی ئەو داواكارییەمان نەداوەتەوە.
ئەو سەرچاوەیە وتیشی، تێبینیمان لەسەر زۆری ڕۆژانی پشووەكە هەیە، بەو پێیەی نزیكە لە تاقیكردنەوەكانی كۆتایی وەرزی یەكەمی قوتابیان و ڕەنگە كاریگەری خراپ لەسەر پرۆسەی خوێندن و ئاستی قوتابییان دروست بكات.
زانیاریی زیاتر: بۆ وەڵامدانەوەی كۆمیسیۆن، وەزیری پەروەردە لە ڕۆژانی داهاتوودا لەگەڵ بەڕێوەبەری پەروەردە گشتییەكانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكانی هەرێمی كوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەكانی دیكە كۆ دەبێتەوە و بڕیارێكی گونجاو دەدەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 30 خولەک لەمەوپێش
وەزیری تەندروستی دەرمان و کەلوپەلی پزیشکیی گەیاندە چەمچەماڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کاروانی هاوکارییەکانی هەڵمەتی ئاڤا بەرەو چەمچەماڵ بەڕێکەوت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
12 کانوونی یەکەم

بەوێنە؛ گەورەترین کامپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لە ئاڤا میدیا
12 کانوونی یەکەم

عێراق: ئاستی ئاو لە بەنداوەکان 700 ملیۆن مەتر سێجا زیادی کردووە
11 کانوونی یەکەم

هەزاران ئاوارەی کەرتی غەززە لەناو لافاو ژیان دەگوزەرێنن
11 کانوونی یەکەم

بەپێی ئەو زمانەی قسەی پێ دەکات، دەنگی مرۆڤ دەگۆڕێت
11 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کاروانی هاوکارییەکانی هەڵمەتی ئاڤا بەرەو چەمچەماڵ بەڕێکەوت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەڵمانیا هێز ڕەوانەی پۆڵەندا دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لافاو چوار ملیۆن دیناری ژن و پیاوێکی بەتەمەن و هەژاری تەکیە دەبات






