
دیمەنی ڕووداوەکە. وێنە؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ئەم بەیانییە ڕووداوێكی سەختی هاتووچۆ لەسەر ڕێگەی سەرەكیی كەركووك - بەغدا، بەدیاریكراوی لە شەقامی پشتێنەی شاری كەركووك ڕوویدا و دوو كەس گیانیان لەدەستداوە و بەهۆی سەختی ڕووداوەكە، تا ئێستاش تەرمەكانیان لەنێو ئۆتۆمبێلەکە دەرنەهێنراون.
زانیاریی پەیامنێر: دەروون مەلا ناجی، پەیامنێری ئاڤا میدیا، كەمێك دوای ڕووداوەكە گەیشتە شوێنەكە و ئاماژەی بەوەكرد، ڕووداوەكە بەهۆی پێكدادانی ئۆتۆمبێلێكی جۆری هیۆندای ئەكسێنت بووە بە تانكەرێكی ئاو، كە سەرقاڵی ئاودێری دار و نەمامی دوورگە ناوەندییەكانی شەقامەكە بووە، بەهۆی ڕووداوەكەش دوو سەرنشینی هیۆندای ئەكسێنتەكە كە هەردووكیان ئافرەتن، گیانیان لەدەستداوە.
پەیامنێری ئاڤا ئاماژەی بەوەشكرد، ئێستا ئەمبولانس و هێزە ئەمنییەكان لە شوێنی ڕووداوەكەن، بەڵام بەهۆی ئەوەی تەرمی دوو خانمەكە لەنێو ئۆتۆمبێلەكە قەتیس بوونە، چاوەڕوانی تیمەكانی بەرگریی شارستانین كە بێن لەڕێگەی ئامێری تایبەتەوە، بەشێك لە ئۆتۆمبێلەكە ببڕنەوە بەمەبەستی دەرهێنانی تەرمەكانیان.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: بەگوتەی شایەدحاڵەكان كە قسەیان بۆ پەیامنێری ئاڤا كردووە، ڕووداوەكە بەهۆی تیژڕۆیی و پابەندنەبوون بە ڕێنماییەكانی هاتووچۆوە بووە.
زانیاریی زیاتر: بەهۆی ڕووداوەكە، قەرەباڵغی و جەنجاڵی لە شەقامی پشتێنەی شاری كەركووك دروستبووە و تیمەكانی پۆلیسی هاتووچۆ و هێزە ئەمنییەكان گەیشتوونەتە شوێنەكە و دەست دەكەن بە لێكۆڵینەوە و هێڵكاری هاتووچۆ بۆ دڵنیابوونەوە لە هۆكاری ڕووداوەكە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 14 خولەک لەمەوپێش
لە ڕێگەی هەڵمەتی ئاڤا میدیاوە خانوو بۆ پێشمەرگەیەکی یەکێتی دەکڕدرێت
- فۆتۆستۆری
- 49 خولەک لەمەوپێش
بە وێنە؛ دیاری منداڵانی هەولێر گەیشتە منداڵانی شۆڕش
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر تەمێكی چڕە و سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان ڕاگیران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەهوەن بەرگ گۆرانییەک بە ژیریی دەستکرد بۆ لافاوەکەی چەمچەماڵ دروست دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش

کارەساتی جیهانی بەڕێوەیە؛ کشتوکاڵ لە لێواری لەناوچووندایە
7 کاتژمێر لەمەوپێش

جەنجاڵترین شارەکانی جیهان بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل دەستنیشان کران
10 کاتژمێر لەمەوپێش

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 14 خولەک لەمەوپێش
لە ڕێگەی هەڵمەتی ئاڤا میدیاوە خانوو بۆ پێشمەرگەیەکی یەکێتی دەکڕدرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر تەمێكی چڕە و سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان ڕاگیران






