مەحما خەلیل: خەڵكی شنگال تەنیا پارتی بە داكۆكیكار و بەرگریكاری خۆیان دەزانن
- کوردستان
- 20 تشرینی یەکەم

مەحما خەلیل، قایمقامی پێشووی قەزای شنگال
ئاڤا نیوز
قايمقامى پێشووی قەزای شنگال ڕایدەگەیێنێت، خەڵكی شنگال بڕوای تەواویان بۆ دروستبووە كە تەنیا پارتی دەتوانێت داكۆكیكاری مافەكانیان بێت و بەرگریی لە پاراستنیان بكات و لە ئەرزی واقیعدا ئەوەی بەكردەیی سەلماندووە.
وێنە گەورەكە: بڕیارە لە 11ـی 11ـی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بکرێت، پارتی بە لیستی ژمارە 275 بەشدارە و لە حامادەکارییەکانی بەردەوامە بە تایبەت لە شنگال و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی کوردستان.
لێدوانی فەرمی: مەحما خەلیل، قایمقامی پێشووی قەزای شنگال و پەرلەمانتاری ئەو خولەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاڤای ڕاگەیاند، جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی ئاساییكردنەوەی دۆخی شنگال، چارەسەری ڕیشەیی كێشەكانی دەڤەری شنگال دەكرد، بەڵام بەرپرسانی بەغدا بە فشاری وڵاتانی ئیقلیمی، چەندین بەربەست و ڕێگرییان بۆ ڕێككەوتنەكە دروستكردووە.
زانیاریی زیاتر: مەحما خەلیل كە ئێستا كاندیدی ژمارە پێنجی لیستی 275ـی پارتیە لە بازنەی نەینەوا، دووپاتی كردەوە، خەڵكی شنگال بەتەواوی بەو قەناعەتە گەیشتوون كە تەنیا پارتیە داكۆكی لە مافی كوردانی ئێزدی دەكات و بەرگریی پاراستنیان دەكات و ئەوەشی بەكردەیی سەلماندووە.
باکگراوند: هەولێر و بەغدا لە 9ـی تشرینی یەکەمی ساڵی 2020، ڕێككەوتنی ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگالیان واژۆ کرد، بەڵام بە هۆكاری سیاسی، ئەمنیی جۆراوجۆر و بەهۆی هەبوونی گرووپی چەكداریی لەیاسادەرچوو، تا ئێستا ڕێككەوتنەكە نەچووەتە بواری جێبەجێكردنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
هەوڵی تیرۆرکردنی جێگری سەرۆکی ئەرکانی سوپای ڕووسیا درا
- جیهان
- 43 خولەک لەمەوپێش
ژنێکی کورد بووە وەزیری بەرگریی هۆڵەندا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەدر بۆ حەلبووسی: تۆ کێیت سەرپەرشتیی سیاسەت بکەیت؟
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا داوا لە هاووڵاتییانی دەکات بەپەلە ئێران جێ بهێڵن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
18 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
هەوڵی تیرۆرکردنی جێگری سەرۆکی ئەرکانی سوپای ڕووسیا درا
- جیهان
- 43 خولەک لەمەوپێش
ژنێکی کورد بووە وەزیری بەرگریی هۆڵەندا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەدر بۆ حەلبووسی: تۆ کێیت سەرپەرشتیی سیاسەت بکەیت؟
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا داوا لە هاووڵاتییانی دەکات بەپەلە ئێران جێ بهێڵن




