سیداد بارزانی: ڕۆژی هەڵبژاردن دەنگ بەو لایەنە بدەن كە دڵنیان بەرگریتان لێ دەكات
- هەواڵ
- 20 تشرینی یەکەم

سیداد بارزانی، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی
ئاڤا نیوز
سیداد بارزانی، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، داوا لە هاونیشتمانیان دەكات لە ڕۆژی دەنگدان بە ئەركی نیشتمانیی سەرشانیان هەڵسن و دەنگ بەو لایەنە بدەن كە دڵنیان بەرگریی لە مافەكانیان دەكات.
چیرۆكی سەرەكی: لە دەڤەری شێخان، پەردە لەسەر پەیكەری شەهید وەیسی بانی، شەهیدی ناسراوی كوردستان و سیمبولی بەرخودانی دەڤەری شێخان لادرا، سیداد بارزانی، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان بە نوێنەرایەتی سەرۆك بارزانی لە مەراسیمەكە بەشداربوو.
لێدوانی فەرمی: سیداد بارزانی، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا وتی، ئەو پێكەوەژیانە ئایینی و نەتەوەییەی لە دەڤەری شێخان هەیە، ڕەنگدانەوە و نموونەیەكی ئاشكرای ئەو برایەتی و تەباییەیە كە لە سەرانسەری هەرێمی كوردستاندا هەیە.
سیداد بارزانی داوای لە هاونیشتمانیان كرد لە ڕۆژی دەنگدان، ئەركی نیشتمانیی سەرشانیان بەجێ بگەیەنن و بچنە سەر سندووقەكانی دەنگدان و دەنگی خۆیان بەو لایەنە بدەن كە دڵنیان بەرگری لە مافەكانیان و كەڕامەتیان دەكات.
بایۆگرافی: شەهید وەیسی بانی، سیمبولی خەبات و بەرخودانی كوردستانە كە هەر لەگەڵ گەڕانەوەی بارزانی نەمر لە یەكێتی سۆڤیەت، خۆی و چەندین كەسایەتیی عەشیرەتی مزووری سەردانی بەغدایان كرد و چوونە پێشوازیی بارزانی نەمر و هەر لەوێ بەڵێنی هاوخەباتی و تێكۆشانیان پێدا، تا ئەوەی لە 19-10-1978 گیانی خۆی پێشكەشی نیشتمان و خەباتی ڕەوای ڕزگاریخوازی كورد كرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
هەوڵی تیرۆرکردنی جێگری سەرۆکی ئەرکانی سوپای ڕووسیا درا
- جیهان
- 40 خولەک لەمەوپێش
ژنێکی کورد بووە وەزیری بەرگریی هۆڵەندا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەدر بۆ حەلبووسی: تۆ کێیت سەرپەرشتیی سیاسەت بکەیت؟
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا داوا لە هاووڵاتییانی دەکات بەپەلە ئێران جێ بهێڵن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
18 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
هەوڵی تیرۆرکردنی جێگری سەرۆکی ئەرکانی سوپای ڕووسیا درا
- جیهان
- 40 خولەک لەمەوپێش
ژنێکی کورد بووە وەزیری بەرگریی هۆڵەندا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەدر بۆ حەلبووسی: تۆ کێیت سەرپەرشتیی سیاسەت بکەیت؟
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا داوا لە هاووڵاتییانی دەکات بەپەلە ئێران جێ بهێڵن




