شەش هاووڵاتیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سزای زیندانیکردنیان بەسەردا دەسەپێنرێت
- هەواڵ
- 20 تشرینی یەکەم

وێنەی شەش هاووڵاتیی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
ئاڤا نیوز
شەش هاووڵاتیی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران سزای زیندانیکردنیان بەسەردا دەسپێنرێت.
لێدوانی فەرمی: نەشمیل عابدی، ئەندامی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بە ئاڤای ڕاگەیاند: ئەو هاووڵاتیانە بەهۆی بەشداریکردنیان لە ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی کەسێک کە بەدەستی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژراوە، هاوکات هەبوونی پەیوەندی و وتووێژ لەگەڵ چالاکێکی سیاسی دەرەوەی وڵات و پڕۆپاگەندە دژ بە ئێران سزای بەندکرانیان بەسەردا سەپێنراوە.
ژمارەکان وا دەڵێن: بەپێی زانیارییەکان، سدیق عەباس نەژاد، باوکی سێ منداڵ و خەڵکی گوندی "قەڵای هەلاکووخان"ـە، بێهزاد بەرجەستە تەمەن 32 ساڵ، کەیوان بەرجەستە و نیما قوربانزادە تەمەن 28 ساڵ، هەرسێکیان خەڵکی گوندی «براییم ئاباد»ـی سەر بە شاری میاندواون، هاوکات خالق ڕەحیمی، باوکی سێ منداڵ و موبین مەجیدزادە تەمەن 28 ساڵ، خەڵکی گوندی "گامێش گووڵی" سەر بە شاری میاندواون، بە تۆمەتی پڕۆپاگەندەی دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە لایەن لقی 101ـی دادگای تاوانەکانی دووی میاندواو سزای سێ مانگ و یەک ڕۆژ واتا سەرجەمیان سزای 18 مانگ و شەش ڕۆژ بەندکردنیان بەسەردا سەپێندراوە.
باکگراوند: ئەو هاووڵاتیانە ئێوارەی شەممە 22-2-2025، لە لایەن هێزەکانی ئەمنییەکانی ئێرانەوە لە ماڵەکانی خۆیان دەستبەسەر کرا بوون، دوای یەک مانگ بەدانانی بارمتەی یەک ملیار و پێنسەد ملیۆن تمەنی، بەشێوەی کاتی هەتا تاوەکو کۆتاییهاتنی پرۆسەی دادگاییکردنەکەیان لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ئازاد کرا بوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایانی ڕۆژهەڵات نامەی وەفاداری بۆ خامنەیی ڕەتدەکەنەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سۆزان 19 ساڵە خۆی بۆ خزمەتی ئاژەڵە کەمئەندامەکان تەرخان کردووە
- ڕاپۆرت
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا و ئێران لە نێوان بڕیاری جەنگ و دانوستانی نهێنیدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
3 کاتژمێر لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
7 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
10 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
31 کانوونی دووەم

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایانی ڕۆژهەڵات نامەی وەفاداری بۆ خامنەیی ڕەتدەکەنەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سۆزان 19 ساڵە خۆی بۆ خزمەتی ئاژەڵە کەمئەندامەکان تەرخان کردووە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئیمارات لووتکەی زانایانی جیهان بەڕێوە دەچێت





