
لۆگۆی یانەی وەرزشی نەورۆز
ئاڤا نیوز
دوای دەستگیرکردنی لاهوور شێخ جەنگی، دۆخی دارایی یانەی نەورۆز بەرەو لێواری داڕووخان چووە و ئێستا داوای بەهاناوە چوون دەکەن.
وێنە گەورەکە: یانەی نەورۆز لە شاری سلێمانی، پێشتر لەلایەن لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی یانەکە پاڵپشتی دارایی دەکرا، بەڵام لە دوای ئەوەی لە 22-8-2025، لەلایەن دژەتیرۆر، کۆماندۆ و ئاسایشی یەکێتی هێرش کرایە سەر لالەزار و لاهوور شێخ جەنگی دەستگیرکرا، یانەکە دووچاری قەیرانی دارایی گەورە بووەتەوە، ئێستا داوای هاوکاری لە هاندەرانی یانەکە و کەسایەتییەکان دەکەن تاوەکو لەم دۆخە داراییە ڕزگارییان بکەن.
لێدوانی فەرمی: هێرش هەورامی، جێگری سەرۆکی یانەی نەورۆز بە ئاڤا میدیای گوت: یانەکەمان دووچاری بارودۆخێکی دارایی سەخت بووەتەوە، زیاتر لە 40 ڕۆژە یاریزانەکان مووچەیان وەرنەگرتووە، پارەی بۆندی یاریزانەکان نەدراوە، یانەکە لە خراپترین دۆخی داراییە.
- نووسراوی فەرمیمان بۆ یەکێتی تۆپی پێی عێراقی و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان کردووە، نووسراومان بۆ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقیش کردووە، بەڵام تا ئێستا هیچ وەڵامێکمان وەرنەگرتووە.
- بەردەوام بوونمان لە خولی ئەستێرەکانی عێراق بەم دۆخە داراییە سەختە زۆر ئەستەمە، داوا دەکەین هاوکاری یانەکە بکرێت و یانەی نەورۆز لەو دۆخە داراییە سەختە ڕزگار بکرێت.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: یانەی وەرزشی نەورۆز داوا لە هاونیشتمانیانی دەرەوە و ناوەوەی وڵات دەکات، بۆ درێژەدان بە کاروانی وەرزشی پێویستیان بە هاوکارییە، بۆ نەکوژاندنەوەی مەشخەڵی ئاگری نەورۆز یانەکە.
زانیاری زیاتر : یانەی نەورۆز هێڵێکی گەرمی داناوە بۆ ئەو کەسانەی خوازیاره هاوكاری ڕاستهوخۆ بگەیەنن بە یانەکە کە ئەمە ژمارەکەیە 07701570883.
باکگراوند: پێش هێرشەکەی سەر لالەزار، سەرۆکی یانەی نەورۆز بڕی دوو ملیۆن و 400 هەزار دۆلاری بۆ خەرجی ئەم وەرزەی یانەکە تەرخان کردبوو، بەڵام پارەکە نەخرابووە سەر هەژماری بانکی و نازانرێت لەکاتی ڕووداوەکەی لالەزار پارەکە چی بەسەرهاتووە.
ئەمەش بزانە: ئەم بارودۆخەی یانەی نەورۆز کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر ئەنجامەکانی یانەکە دروست کردووە لە چوار یاری یەکەمی ئەمساڵی خولی ئەستێرەکانی عێراق، یانەی نەورۆز سێ یاری دۆڕاندووە و تەنیا یەک یاری بردووەتەوە، شەش گۆڵی کردووە، 11 گۆڵی لەسەر تۆمار کراوە و لە ڕیزبەندی 14ەهەم دێت، بەردەوامبوونی ئەو دۆخە داراییەی یانەکەش ئەگەر چارەسەر نەکرێت مەترسی ئەوەی لێدەکرێت یانەکە چیتر نەتوانێت لەسەر پێی خۆی بوەستێت و نەتوانێت بەردەوام بێت لە خولی ئەستێرەکانی عێراق، ڕەنگە تاکە نوێنەرەکەی پارێزگای سلێمانی لەو خولە بکشێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: پیتاندنی یۆرانیۆم کەم دەکەینەوە ئەگەر سزاکان هەڵبگیرێن
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
تاران; ئەنقەرە و ڕیاز و قاهیرە لە دانوستانەکان ئاگادار دەکاتەوە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی بارانبارینەوە بەشێکی ڕێگای هامڵتۆن ڕۆچووە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هاکان فیدان: دوای سووریا نۆرەی عێراقە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی چوار گۆڕ لە لایەن شارەوانی و ئاسایش و پۆلیسەوە گواسترانەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: پیتاندنی یۆرانیۆم کەم دەکەینەوە ئەگەر سزاکان هەڵبگیرێن
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
تاران; ئەنقەرە و ڕیاز و قاهیرە لە دانوستانەکان ئاگادار دەکاتەوە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی بارانبارینەوە بەشێکی ڕێگای هامڵتۆن ڕۆچووە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هاکان فیدان: دوای سووریا نۆرەی عێراقە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی چوار گۆڕ لە لایەن شارەوانی و ئاسایش و پۆلیسەوە گواسترانەوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو گەنجی قەڵادزێ دوای مانگێک لە سەنگەرەکانی ڕۆژئاوا گەڕانەوە






