
ئاڵای هەرێمی کوردستان و وڵاتی ئیمارات
ئاڤا نیوز
سبەی لە هەولێری پایتەخت، دیداری ئاڵوگۆڕی ئەزموون لەنێوان هەرێمی كوردستان و ئیمارات ڕێکدەخرێت و پلاتفۆرمێک بە فەرمی ڕادەگەیەنرێت.
چیرۆکی سەرەکی: سبەی سێشەممە بڕیارە شاندێکی وڵاتی ئیمارات کە چوار وەزیری ئەو وڵاتەیان لەگەڵ بێنە هەولێر، دواتر دیدارێک بەڕێوەدەچێت کە دوو پانێڵ و کۆبوونەوەی نۆ تیمی جیاوازی تێدا دەبێت، پێشنیاز ئاڵوگۆڕ دەکەن و دەستپێشخەرییەکی نوێ ڕادەگەیێنرێت.
زانیاریی زیاتر: دیدارەکە کاریگەی هەیە لەسەر پێشخستنی تواناکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبواری بەدیجتاڵیکردنی کاروبارەکانی، چونکە حکومەتی ئیمارات ئەزموونێکی درێژخایەن و باشی هەیە لەوبوارەدا.
ئەمەش بزانە: هەرێمی کوردستان یادەشتی لێکتێگەیشتنی لەوبارە لەگەڵ ئەو وڵاتە واژۆکردووە و دەیەوێت ئەزموونی ئەوان بگوازێتەوە و سوودی لێوەربگرێت بۆ کەمکردنەوەی ڕۆتین و خێرا بەڕێکردنی مامەڵەی هاونیشتمانیان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەمیانەی دیدارەکەدا پلاتفۆرمێک بەفەرمی ڕادەگەیەنرێت بۆ هەڵسەنگاندنی ئەدای حکومەتی هەرێمی کوردستان، پلاتفۆرمەکە بە هەماهەنگی حکومەتی ئیمارات دروست کراوە، بۆ پێشخستنی کارەکانی حکومەت و هەڵسەنگاندنی ئەدای دامەزراوە حکومییەکان.
هاوکات نوێنەرانی کوردستان و ئیمارات جگە لە بەدیجیتاڵکردنی کاروباری حکومەت، گفتوگۆ لەسەر چەند بوارێکی تریش دەکەن: وەبەرهێنان و ئابووری، تەندروستی، گۆڕانی کەشوهەوا، لۆجیستی و فڕۆکەوانی.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایانی ڕۆژهەڵات نامەی وەفاداری بۆ خامنەیی ڕەتدەکەنەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سۆزان 19 ساڵە خۆی بۆ خزمەتی ئاژەڵە کەمئەندامەکان تەرخان کردووە
- ڕاپۆرت
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا و ئێران لە نێوان بڕیاری جەنگ و دانوستانی نهێنیدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
3 کاتژمێر لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
7 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
10 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
31 کانوونی دووەم

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایانی ڕۆژهەڵات نامەی وەفاداری بۆ خامنەیی ڕەتدەکەنەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سۆزان 19 ساڵە خۆی بۆ خزمەتی ئاژەڵە کەمئەندامەکان تەرخان کردووە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئیمارات لووتکەی زانایانی جیهان بەڕێوە دەچێت




