
لۆگۆی کۆمپانیای فەیسبووک
ئاڤا نیوز
گەنجێکی کورد لەگەڵ کۆمپانیای فەیسبووک لە گفتوگۆدایە بۆ ئەوەی سەنتەرێکی وڵامدانەوەی پەیوەندییەکان بۆ ئەو کۆمپانیایە بە زمانی کوردی زیاد بکرێت، ئەمەش بۆ ئەوەیە لەکاتی بوونی گرفت و کێشە بتوانن بە زمانی کوردی لەگەڵ بەکارهێنەران قسە بکەن.
چیرۆکی سەرەکی: عەلی جاف، گەنجێکی گەرمیانە و شارەزاییەكی باشی لە تەكنەلۆژیا و ئاسایشی ئەلیكترۆنی هەیە، بە ئاڤای ڕاگەیاندووە، بەڵێنی وەرگرتووە بەمزووانە کۆمپانیای مێتا زمانی كوردی بۆ بەشی وەڵامدانەوە زیاد بكات.
زانیاریی زیاتر: بەکارهێنەرانی مێتا لەکاتی بوونی گرفت و کێشە یاخوود لەکاتی بوونی داواکارییەک، ئەگەر بیانەوێت بە زمانی کوردی قسە لەگەڵ مێتادا بکەن تەنها دەتوانن بە زمانی ئینگلیزی و عەرەبی گفتوگۆ بکەن، ئەمەش بۆ هەموو کەسێک قورسە بتوانێت چونکە ئەو کەسانەی وەڵامم دەدەنەوە زیاتر هیندی و پاکستانین و بە شێوەزاری جیای ئینگلیزی قسە دەکەن.
لێدوانی فەرمی: عەلی جاف، لەوبارەیەوە بە ئاڤای ڕاگەیاند: بەوردی قسەم لەگەڵ كۆمپانیای فەیسبووك كردووە و بەمنزیكانە سەنتەرێكی تایبەت لە شاری دوبەی دادەنێن، لەمەودوا لەڕێگەی ئەو سەنتەرەوە بە زمانی كوردی وەڵامی هەر كوردێك دەدەنەوە و كێشەكەی بۆ چارەسەر دەكەن، ئەمەش هەواڵێكە چەندین ساڵە هاووڵاتییانی كوردستان چاوەڕێی دەكەن.
- ستافی فەیسبووک و تەنانەت سیستەمەكەش كوردستان بە سەرۆك بارزانییەوە دەناسن، هەر جارێك پەیوەندی بە فەیسبووكەوە دەكەین و ناوی كوردستان دەهێنین، ڕێك پێمان دەڵێن مەبەستت وڵات و گەلەكەی سەرۆك بارزانییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 16 خولەک لەمەوپێش
لە ڕێگەی هەڵمەتی ئاڤا میدیاوە خانوو بۆ پێشمەرگەیەکی یەکێتی دەکڕدرێت
- فۆتۆستۆری
- 51 خولەک لەمەوپێش
بە وێنە؛ دیاری منداڵانی هەولێر گەیشتە منداڵانی شۆڕش
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەهوەن بەرگ گۆرانییەک بە ژیریی دەستکرد بۆ لافاوەکەی چەمچەماڵ دروست دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش

کارەساتی جیهانی بەڕێوەیە؛ کشتوکاڵ لە لێواری لەناوچووندایە
7 کاتژمێر لەمەوپێش

جەنجاڵترین شارەکانی جیهان بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل دەستنیشان کران
10 کاتژمێر لەمەوپێش

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 16 خولەک لەمەوپێش
لە ڕێگەی هەڵمەتی ئاڤا میدیاوە خانوو بۆ پێشمەرگەیەکی یەکێتی دەکڕدرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر تەمێكی چڕە و سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان ڕاگیران





