ئاڤای خەڵک؛ سەدان هەڵگری بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرا لە هەرێمی کوردستان دانەمەزراون

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

سەدان هەڵگری بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرا لە هەرێمی کوردستان هەیە و تا ئێستا دانەمەزراون، ژمارەیەکیان ڕۆژی دووشەممە لە شاری هەولێر گردبوونەوە و داوای دامەزراندنیان لە حکومەتی کوردستان کرد.

بەدواداچوونی ئاڤا: ئومێد محەممەد، نوێنەری هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرای دانەمەزراو بە ئاڤای وت: ئێمە نزیکەی 600 کەس دەبین تا ئێستا دانەمەزراوین، کەسی وامان لەگەڵە 14 ساڵە بڕوانامەی بەدەستهێناوە و تاوەکو ئێستا چاوەڕوانی دامەزراندنە، ماوەیەکی زۆریشە بەشێوەیەکی ڕێکخراو داوای دامەزراندن دەکەین، بەڵام تا ئێستا وەڵامێکی دڵخۆشکەرمان نەدراوەتەوە.

لێدوانی فەرمی: د.توانا نەجەف، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی وەزارەتی خوێندنی باڵا لەوبارەیەوە بە ئاڤای ڕاگەیاند: بە نووسراوێک ناوەکانمان بۆ ئەنجوومەنی وەزیران بەرزکردووەتەوە، چاوەڕێی فەرمان و وەڵامی ئەوانین.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ