
ئاڤا نیوز
وا بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە، پارتی دیموکراتی کوردستان کەرنەڤاڵێکی گەورەی جەماوەری لە (یاریگەی دەلال)ـی زاخۆ ئەنجام بدات و مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی وتارێک پێشکەش بکات.
وێنە گەورەکە: بۆ هەڵبژاردنی ئەم خولەی پەرلەمانی عێراق، پارتی دیموکراتی کوردستان بە لیستی 275 بەشداری هەڵبژاردنی کردووە و لە بازنەی دهۆک 22 کاندیدی هەیە.
لێدوانی فەرمی: د.نازدار عارف، بەرپرسی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی لقی هەشتی پارتی لە زاخۆ بە ئاڤا میدیای وت، ئەمڕۆ لە یاریگەی دەلال کە دەکەوێتە گەڕەکی شوقە لە زاخۆ کەرنەڤاڵێکی گەورەی جەماوەری بەڕێوەدەچێ و مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی ئامادەی دەبێت، وتارێک پێشکەش دەکات. هاوکات لە کەرنەڤاڵەکە هەر 22 کاندیدەکەی بازنەی دهۆکیش ئامادەی دەبن و چاوەڕێ دەکرێت لەم کەرنەڤاڵە هەزاران کەس بەشداری بکەن.
د.نازدار عارف دەشڵێت: لە کەرنەڤاڵەکە هونەرمەند عەبدولقەهار زاخۆیی بەشدار دەبێت و چەندین گۆرانی پێشکەش دەکات.
ئەوەی چاوەڕێ دەکرێت: لەماوەی تەمەنی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا، بەشێکی بەرچاوی پڕۆژەکان لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کراون و چاوەڕێ دەکرێت بە هەزاران کەس لە کەرنەڤاڵەکە ئامادەی بن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 25 خولەک لەمەوپێش
هەوڵی تیرۆرکردنی جێگری سەرۆکی ئەرکانی سوپای ڕووسیا درا
- جیهان
- 39 خولەک لەمەوپێش
ژنێکی کورد بووە وەزیری بەرگریی هۆڵەندا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەدر بۆ حەلبووسی: تۆ کێیت سەرپەرشتیی سیاسەت بکەیت؟
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا داوا لە هاووڵاتییانی دەکات بەپەلە ئێران جێ بهێڵن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
18 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات
- هەواڵ
- 25 خولەک لەمەوپێش
هەوڵی تیرۆرکردنی جێگری سەرۆکی ئەرکانی سوپای ڕووسیا درا
- جیهان
- 39 خولەک لەمەوپێش
ژنێکی کورد بووە وەزیری بەرگریی هۆڵەندا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەدر بۆ حەلبووسی: تۆ کێیت سەرپەرشتیی سیاسەت بکەیت؟
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا داوا لە هاووڵاتییانی دەکات بەپەلە ئێران جێ بهێڵن




