
تووشبووانی تالاسیمیا ڕەوانەی وڵاتەکانی تورکیا و هیندیستان کران
ئاڤا نیوز
لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، تووشبووانی تالاسیمیا ڕەوانەی وڵاتەکانی تورکیا و هیندیستان دەکرێن و چارەسەری وەردەگرن.
چیرۆکی سەرەکی: بەرەبەیانی ئەمرۆ سێشەممە 21-10-2025، لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان، کاروانی سێیەمی نەخۆشانی تالاسیمیا بۆ نەشتەرگەری چاندنی مووخی ئێسک لەڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە ڕەوانەی دەرەوەی وڵات کران.
لێدوانی فەرمی: سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند: دوای پشکنین و ئامادەکارییە پزیشکی و ڕێککارە زانستییەکان، 48 هاووڵاتیی هەرێمی کوردستان کە پێکهاتوون لە نەخۆشانی تالاسیمیا، بەخشەران و هاوەڵەکانیانن بۆ نەشتەرگەری چاندنی مووخی ئێسک، لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە ڕەوانەی دەرەوەی وڵات کران، تەواوی خەرجییەکانی چوون و هاتنەوەیان، مانەوە و پشکنین، نەشتەرگەری و چارەسەرەکانیان بودجەی پێویستی بۆ دابینکراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەم چوارچێوەیەدا حکومەتی هەرێمی کوردستان 140 توشبووی تالاسیمیا دەنێرێتە وڵاتانی دەرەوە و بودجەی تەواو بۆ نەشتەرگەری، مانەوە دابین دەکات کە نزیکەی 11 ملیار دینارە، نەخۆشخانەکانیش دەنێردرێنە ژمارەیەک نەخۆشخانەی خاوەن متمانەی نێودەوڵەتیی JCI لە وڵاتەکانی تورکیا و هیندستان. لە ئێستادا 120 هاووڵاتی لە نەخۆشخانەکانن، لە ڕۆژانی داهاتووشدا کاروانی چوارەم 60 نەخۆش و هاوەڵەکانیان ڕەوانەی دەرەوەی وڵات دەکرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 45 خولەک لەمەوپێش
ڕاستەوخۆ؛ خۆپیشاندانی ملیۆنی بۆ پاڵپشتی ڕۆژئاوای کوردستان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی پێشوازیی لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی: بە هەڕەشە دانوستان لەگەڵ ئەمریکا ناکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
19 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
23 کاتژمێر لەمەوپێش

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
23 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
29 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 45 خولەک لەمەوپێش
ڕاستەوخۆ؛ خۆپیشاندانی ملیۆنی بۆ پاڵپشتی ڕۆژئاوای کوردستان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی پێشوازیی لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی: بە هەڕەشە دانوستان لەگەڵ ئەمریکا ناکەین





