
کۆبوونەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا
ئاڤا نیوز
دووەم لووتکەی نێوان ترەمپ و پووتین بەگوێرەی سەرچاوە ئاگادارەکان ڕووبەڕووی بەربەست دەبێتەوە، بەهۆی ئەوەی کۆبوونەوەی پێشبینیکراوی هەردوو وەزیرانی دەرەوەی ڕووسیا و ئەمریکا هەڵوەشایەوە ئەمەش نیگەرانی بۆ سەرنەکەوتنی لووتکەکە دروست کرد.
چیڕۆکی سەرەکی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هەفتەی ڕابردوو دوای پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ڤلادێمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا ئاشكرای کرد کە هەردووکیان ڕێککەوتوون بەمزووانە لە بوداپێست کۆببنەوە، ئەمەش دەبێتە دووەم لووتکەی نێوان هەردوولا کە مەبەستی ڕاگرتنی شەڕی سێ ساڵەی مۆسکو و کێیڤـە.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: کەناڵی سی ئێن ئێن لە زاری بەرپرسێکی کۆشکی سپییەوە ڕایگەیاندووە، کۆبوونەوەی ترەمپ، لەگەڵ پووتین "لەرزۆکە'' یاخود ئەگەری هەیە شکست بهێنێت.
کاریگەری و لێکەوتەکان: بەرپرسێکی کۆشکی سپی بە سی ئێن ئێن-ی ڕاگەیاند، بڕیار وابوو لەم هەفتەیدا مارکۆ ڕۆبیو وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا کۆببنەوە، بەڵام ئەم کۆبوونەوەیە بۆ ماوەیەکی کاتی دواخرا، ئەمەش دوای ئەوە هات کە بەرپرسان گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە هەڵوێستی ڕووسیا سەبارەت بە شەڕی ئۆکراینا بەپێی پێویست گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتووە.
بەتەنیشت ئەم بابەتەوە: سەرچاوەکان دەڵێن، دواخستنی کۆبوونەوەی سەرەتایی نێوان لاڤرۆڤ و ڕۆبیۆ دەکرێت کاریگەریی لەسەر لووتکەی داهاتووی ترەمپ و پووتین دروست بکات.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: نیکۆلای ئازارۆڤ، سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئۆکراینا دەڵێت، دانوستانەکانی لووتکەی ڕووسیا و ئەمریکا لە بوداپێست ڕەنگە ئەنجامی ئەرێنی بەدوای خۆیدا بهێنێت، هاوکات دیداری ئەم دواییەی ترەمپ، لەگەڵ زێلێنسکی لە واشنتن، ئەوە دەردەخات کە سەرکردەی ئەمریکا سوورە بۆ بەردەوامبوونی پرۆسەی ئاشتی، دەشڵێت کۆبوونەوەی بەبێ ئەنجام، زیانێکە بۆ ترەمپ و پووتین.
باکگراوند: لووتکەی یەکەمی نێوان ترەمپ، پووتین، بە "لووتکەی ئالاسکا" ناسراوە، لە 15-8-2025 بەڕێوەچوو،کۆبوونەوەکە جیا لە پێشکەوتنێکی دیپلۆماسی هیچ دەستکەوتێکی دیکەی بۆ ڕاگرتنی شەڕەکە بەدەست نەهێنا.
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کێشەی خێزانیەوە ژنێک ئەندامی نێرینەی هاوسەرەکەی دەبڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بوومەلەرزەیەکی بەهێز شاری وان دەهەژێنێت
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کرێملن: ستراتیژییە نوێیەکەی ترەمپ لەگەڵ دیدگای ئێمەدا یەکدەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەهۆی کێشەی خێزانیەوە ژنێک ئەندامی نێرینەی هاوسەرەکەی دەبڕێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

سوودە لەژمارنەهاتووەکانی گۆرانی گوتن زانایانی تووشی سەرسووڕمان کردووە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ ساڵی 2025 ئێران لە ڕیزی زۆرترین سێرچەکانی گووگڵ بووە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

فیلمێکی کوردی خەڵاتێکی نێودەوڵەتیی دەباتەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش

شەپۆلێکی بارانبارینی بەخوڕ ڕووی لە تورکیا کردووە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بوومەلەرزەیەکی بەهێز شاری وان دەهەژێنێت
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کرێملن: ستراتیژییە نوێیەکەی ترەمپ لەگەڵ دیدگای ئێمەدا یەکدەگرێتەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
داعش لە ماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێردا سێ جار هێرش دەکاتە سەر هەسەدە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێکی چەمچەماڵ هەشت ساڵە لە زینداندایە و دادگایی ناکرێت





