د. ئومێد سەباح: کاری هاوبەشی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وڵاتی ئیمارات فراوانتر دەکەین
- هەواڵ
- 21 تشرینی یەکەم

د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران
ئاڤا نیوز
د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران دووپاتی دەکاتەوە، کاری هاوبەش و هەماهەنگی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و وڵاتی ئیمارات فراوانتر دەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ 21-10-2025 سێشەممە دیداری ئاڵوگۆڕی ئەزموون لە نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی ئیمارات لە هەولێر بەڕێوەچوو.
لێدوانی فەرمی: د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران لە دیدارەکە گوتارێکی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند: چیرۆکی کارکردنی هاوبەشی ئێمە بە هیواوە بۆ داهاتووێکی باشتر دەستیپێکرد، ئەمە دەروازیەکی زۆر باشە کە بەڕووی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی زیاتر بۆ هاووڵاتییانمان دەکرێتەوە.
- کاروانی کاری هاوبەشی ئێمە بەردەوام لە بەهێزبووندایە، بەتایبەت لە دوای سەردانی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ ئیمارات، کە ئارین مەسرور بارزانی لە نووسینگەی کاروباری کەنداوی سەرۆکوەزیران سەرپەرشتی کردووە.
- ئەو سەردان و دەستپێشخەرییە هێزی زیاتری بەخشیە کاری پێکەوەییمان، بووە هۆی نوێکردنەوەی یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و وڵاتی ئیمارات و بووە هۆی فراوانترکردنی هاوکاری، هەماهەنگی و هەلێکی دیکەی بۆ ڕەخساندین لە کاری هاوبەش.
د، ئومێد سەباح ئەمانەشی گوت:
- بەناوی سەرۆکوەزیران و حکومەتی هەرێمی کوردستان، سوپاسی تایبەتی شێخ محەممەد بن زاید و شێخ محەممەد بن ڕاشد دەکەین بۆ پاڵپشتی بەردەوامیان بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەموو دەرگایەکیان بۆ ئێمە کردووەتەوە، پەیوەندیەکانیان لەگەڵ سەرکردەکانی ئێمە ڕێگاخۆشکەر بووە بۆ ئەوەی پەیوەندییەکانمان بگاتە ئەم ئاستەی ئێستا.
- دەست لەناو دەست کارمان کردووە، بۆ کاراکردنی بەندەکانی یاداشتی لێکتێگەیشتن، ساڵی ڕابردوو بڕیارماندا بە جێبەجێکردنی چوار پرۆژەی ستراتیژی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوانیش بریتی بوون لە دروستکردنی یەکەی خزمەتگوزاریی حکومی، یەکەی ئەدایی حکومی، یەکەی سەرپەرشتی و پلانی داهاتوو، سەکۆیەک بۆ کۆکردنەوەی هەموو یاسا و ڕێنماییەکان، ئەگەر پاڵپشتی بەردەوامی ئیماڕات نەبووایە، ئەو پرۆژە ستراتیژیە گرنگانە جێبەجێ نەدەکران.
- سوودمان لە ئەزموونی پێشکەوتووی وڵات ئیمارات وەرگرتووە لە خزمەتکردنی خەڵکی خۆمان، جگە لەو چوار پرۆژە گرنگە بەردەوام دەرگای ولاتی ئیمارات کراوە بووە بۆ بەهێزکردنی توانای بەرپرسانی کارگێڕی هەرێمی کوردستان.
- ئەم کۆربەندە قۆناغێکی دیکەی کاری هاوبەشمانە دەرگای نۆ تەوەری دیکەی گرنگ دەکاتەوە و هەلی گەورە بۆ دەڕەخسێنێت لە کاری هاوبەش لە نێوانمان، ئەو نۆ تەوەرە بە چاودێریەکی ورد هەڵبژێردراون، کار لەسەر بەهێزکردنی هاوبەشیمان دەکات و ئاڕاستە کردنی کاری هاوبەشمان لە داهاتوو.
- ئەو نۆ تەوەرەی لەم کۆڕبەندە گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت کاریگەریی دەبێت لەسەر ئەجێندای کاری حکومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان، دەبێتە نەخشە ڕێگای کارکردنی هاوبەشمان بۆ ساڵی داهاتوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 42 خولەک لەمەوپێش
سۆزان 19 ساڵە خۆی بۆ خزمەتی ئاژەڵە کەمئەندامەکان تەرخان کردووە
- ڕاپۆرت
- 54 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا و ئێران لە نێوان بڕیاری جەنگ و دانوستانی نهێنیدا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئیمارات لووتکەی زانایانی جیهان بەڕێوە دەچێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
1 کاتژمێر لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
6 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
9 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
31 کانوونی دووەم

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 42 خولەک لەمەوپێش
سۆزان 19 ساڵە خۆی بۆ خزمەتی ئاژەڵە کەمئەندامەکان تەرخان کردووە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئیمارات لووتکەی زانایانی جیهان بەڕێوە دەچێت





