کارتی نیشتمانی بۆ بەندکراوانی چاکسازییەکانی كوردستان بێ بەرامبەر دروست دەکرێت
- هەواڵ
- 21 تشرینی یەکەم

نموونەی کارتێکی نیشتمانیی
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان دەنگۆیەک لەبارەی پارە لە بەندکراوانی چاکسازییەکان لەبەرامبەر دروستکردنی کارتی نیشتمانی بۆیان ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت، "بێ بەرامبەر کارتی نیشتمانیان بۆ دروست دەکرێت".
چیرۆکی سەرەکی: دەنگۆی وەرگرتنی 250 هەزار دینار بەرامبەر دروستکردنی کارتی نیشتمانی بۆ بەندکراوی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان بڵاوبووەتەوە، ئەمەش ناڕەزایەتی بەندکراوەکانی لێکەوتووەتەوە، وەک خۆیان دەڵێن: ئەم پارەیە زۆرە و زۆرینەیان توانای پێدانی ئەم پارەیان نییە.
لێدوانی فەرمی: ئیحسان عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئەوەی باس دەکرێت دوورە لە ڕاستییەوە، کارتی نیشتمانی بە بێ بەرامبەر بۆ بەندکراوەکان دروست دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: لیژنە لە هەموو پارێزگاکان دروست کراوە، هەموو چاکسازییەکانیش ئاگادارکراونەتەوە، کارتی نیشتمانی بۆ دوو هەزار و 335 بەندکراو دروست دەکرێت.
لەلایەکی دیکەوە: بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکان دەڵێت: وەزارەتی دادی حکومەتی فیدراڵ ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی بڕی 14 ملیۆن دینار داوە، بۆ ئەوەی کارتی نیشتمانی بۆ بەندکراوەکان دروست بکرێت.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت؛ بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان، چاوەڕوانی ئەوەیە پارەکە بخرێتە سەر هەژماری بانکییان، تا دەست بە دروستکردنی کارتی نیشتمانی بکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو بەندکراوانەی کارتی نیشتیمانیان بۆ دەردەکرێت، بەشێکیان ژن و منداڵن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 41 خولەک لەمەوپێش
سۆزان 19 ساڵە خۆی بۆ خزمەتی ئاژەڵە کەمئەندامەکان تەرخان کردووە
- ڕاپۆرت
- 53 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا و ئێران لە نێوان بڕیاری جەنگ و دانوستانی نهێنیدا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئیمارات لووتکەی زانایانی جیهان بەڕێوە دەچێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
1 کاتژمێر لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
6 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
9 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
31 کانوونی دووەم

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 41 خولەک لەمەوپێش
سۆزان 19 ساڵە خۆی بۆ خزمەتی ئاژەڵە کەمئەندامەکان تەرخان کردووە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئیمارات لووتکەی زانایانی جیهان بەڕێوە دەچێت





