وەزارەتی ناوخۆی عێراق: پێنج کەس بەتۆمەتی کوشتنی کاندیدەکەی بەغدا دەستگیرکراون
- عێراق
- 21 تشرینی یەکەم

سەفا حوسێن مەشهەدانی
ئاڤا نیوز
وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، لە قەزای تارمیەی باکووری بەغدا، پێنج کەسیان بەتۆمەتی کوشتنی سەفا حوسێن مەشهەدانی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا و کاندیدی هاوپەیمانیی سیادە بۆ پەرلەمانی عێراق دەستگیرکردووە، لێکۆڵینەوەش لە دۆسییەکە بەردەوام دەبێت.
وێنە گەورەکە: 15ی ئەم مانگە لە ناوچەی تارمیەی باکووری بەغدا، ئۆتۆمبێلی سەفا حوسێن مەشهەدانی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا و کاندیدی هاوپەیمانیی سیادە بۆ پەرلەمانی عێراق، لەڕێگەی بۆمبی چێنراوەوە بە ئامانج گیرا و ڕووداوەکە بووەهۆی کوژرانی ئەو کاندیدە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمڕۆ سێشەممە هێزێکی سەر بە وەزارەتەکەیان بە هاوکاریی ئاسایشی حەشدی شەعبی ئۆپەراسیۆنێکی وردیان ئەنجامداوە و تیایدا پێنج کەس بەتۆمەتی کوشتنی سەفا حوسێن مەشهەدانی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا و کاندیدی هاوپەیمانیی سیادە بۆ پەرلەمانی عێراق دەستگیر کران.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئۆپەراسیۆنەکە دوای دەرچوونی فەرمانی دادگا دژی ئەو پێنج کەسە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بووە، تا دۆزینەوەی شوێنی تۆمەتباران و دەستگیرکردنیان، لەئێستاشدا دادگا ڕێڕەوی لێکۆڵینەوەی لە ڕووداوەکە لە ئەستۆ گرتووە و دوای تەواوبوونی سەرجەم ڕێکارەکانیش، لە داهاتوودا وردەکاری زیاتر لەبارەی دۆسییەکە بۆ ڕایگشتی بڵاو دەکەنەوە.
لەلایەکی دیکەوە: میدیای عێراقیش ئاماژەی بە دەستگیرکردنی نۆ کەس لە دۆسیەی کوژرانی سەفا مەشهەدانی کردووە، سەرچاوەیەکی ئەمنیش بە ماڵپەڕی شەفەق نیوزیی ڕاگەیاندووە، لەو ژمارەیە پێنج کەسیان سەر بە هێزەکانی"حەشدی تارمییەن"ن کە هێزێکی سەر بە دەستەی حەشدی شەعبییە و پێکهاتەکەی تێکەڵەیەکە لە شیعە و سوننە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 25 خولەک لەمەوپێش
هەوڵی تیرۆرکردنی جێگری سەرۆکی ئەرکانی سوپای ڕووسیا درا
- جیهان
- 39 خولەک لەمەوپێش
ژنێکی کورد بووە وەزیری بەرگریی هۆڵەندا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەدر بۆ حەلبووسی: تۆ کێیت سەرپەرشتیی سیاسەت بکەیت؟
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا داوا لە هاووڵاتییانی دەکات بەپەلە ئێران جێ بهێڵن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
18 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات
- هەواڵ
- 25 خولەک لەمەوپێش
هەوڵی تیرۆرکردنی جێگری سەرۆکی ئەرکانی سوپای ڕووسیا درا
- جیهان
- 39 خولەک لەمەوپێش
ژنێکی کورد بووە وەزیری بەرگریی هۆڵەندا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەدر بۆ حەلبووسی: تۆ کێیت سەرپەرشتیی سیاسەت بکەیت؟
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا داوا لە هاووڵاتییانی دەکات بەپەلە ئێران جێ بهێڵن




