
دیمەنێک لە شەڕی دوو وڵاتی دراوسێ
ئاڤا نیوز
لیژنەی خاچی سووری نێودەوڵەتیی دەڵێت، 52 هەزار سەربازی شەڕی هەشت ساڵەی نێوان عێراق و ئێران تائێستاش بێسەروشوێنن و هەوڵەکانی ڕێکخراوەکەیان لەگەڵ بەغدا و واشنتن بۆ ئاشکراکردنی چارەنووسی ئەو کەسانە بەردەوامە، داواش دەکەن هەوڵەکان زیاتر چڕبکرێنەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: جەنگی هەشت ساڵەی عێراق و ئێران (ئەیلوولی ساڵی 1980 تا ئابی 1988) بە یەکێک لە درێژترین جەنگەکانی سەدەی بیست دادەنرێت، ژمارەی ئەوانەی لەم شەڕەدا کوژران بە ملیۆنێک مرۆڤ مەزەندە دەکرێت و زیانی شەڕەکەش بە 400 ملیار دۆلار خەمڵێنراوە، شەڕەکە بەبێ سەرکەوتنی هیچ لایەک کۆتاییهات و هەردوولا بە ڕاگەیاندنی ئاگربەست ڕازیی بوون.
لێدوانی فەرمی: هبە عەدنان، وتەبێژی لیژنەی خاچی سووری نێودەوڵەتی لە عێراق بە ڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاندووە، لە ساڵی 2008ەوە ڕێکخراوەکەیان لەگەڵ بەغدا و واشنتن کار لەسەر دۆسیەی بێسەروشوێن و ئاڵوگۆڕی ڕووفاتەکان و ناسینەوەیان دەکات، کۆتا ئاڵوگۆڕی ڕووفاتەکانیش 5ی ئەم مانگە بوو کە 70 سەربازی عێراقیی و 48 سەربازی ئێرانی ڕادەستی وڵاتەکانیان کرانەوە کە لە شەڕی هەشت ساڵەی نێوان هەردوو وڵاتدا بێسەروشوێن ببوون، پرۆسەکەش دوای ڕێکارەکانی تایبەت بە ناسینەوەی ناسنامەکانیان ئەنجام دراوە.
دەشڵێت، دیارترین ئاستەنگی بەردەم کارەکانیان ئەوەیە ڕووفاتەکان کەوتوونەتە شوێنی زۆر دوورە دەست یان کەوتوونەتە ناوچەیەک کە مەترسی پاشماوەی جەنگی لێماوە، هەروەها یەک ئاماری ناوەندی تایبەت بە بێسەروشوێنان لە عێراقدا نییە، ئەوەش وایکردووە بەراوردکردنی زانیارییەکان و ناسیانەوەی ناسمانەی ڕووفاتەکان بە وردی کارێکی سەخت بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا خێزانێکی لێقەوماوی چەمچەماڵ بۆ هەتا هەتایە دڵخۆش دەکات
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم دەست پێ دەکات
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: 2025 ساڵی سەركەوتنی چاكسازییەكانی حكومەت بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ کاروانی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا لەناو شاری چەمچەماڵ
13 کاتژمێر لەمەوپێش

بە وێنە؛ کۆتا شەوی هەڵمەتی ئاڤا بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی سنووری چەمچەماڵ
13 کانوونی یەکەم

هاووڵاتییەکی دهۆک بە گریانەوە 2500 دۆلار بۆ هەڵمەتی ئاڤا دەهێنێت
13 کانوونی یەکەم

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
12 کانوونی یەکەم

بەوێنە؛ گەورەترین کامپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لە ئاڤا میدیا
12 کانوونی یەکەم
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی بڕیارێکی یەکلاکەرەوە لەسەر سەرۆکوەزیرانی داهاتوو دەدات
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا خێزانێکی لێقەوماوی چەمچەماڵ بۆ هەتا هەتایە دڵخۆش دەکات
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم دەست پێ دەکات
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: 2025 ساڵی سەركەوتنی چاكسازییەكانی حكومەت بوو
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتمانی داوای دیاریکردنی یەکەم دانیشتنی پەرلەمان دەکات






