ئاڤا نیوز
مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی لە کەرنەڤاڵی جەماوەری پارتی لە ئامێدی ڕایگەیاند: هەرگیز خۆمان بۆ ناحەزانی کوردستان ناچەمێنین و بە هەموو شێوەیەکیش هەوڵیان داوە ڕێگە لە پارتی بگرن، چونکە هەموو لایەک دەزانن پارتی هەوێنی کوردایەتی و کوردستانە.
وێنە گەورەکە: لەچوارچێوەی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی عێراق، پارتی دیموکراتی کوردستان لە زۆرینەی شارەکان کەرنەڤاڵی گەورەی جەماوەری ساز دەکات، ئەمڕۆ چوارشەممە مەسرور بارزانی لە کەرنەڤاڵی پارتی لە ئامێدییەوە چەند پەیامێک ئاراستەی هاونیشتمانییانی ناوچەکە و تەواوی کوردستان دەکات.
لێدوانی فەرمی: مەسرور بارزانی لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاند: هەر لە ئێستاوە پیرۆزبایی سەرکەوتنتان لێدەکەین، ئێمە پێویستمان نەبوو بانگەشە لە ئامێدی بکەین چونکە ئێرە دەڤەری شەهید و پێشمەرگەکانمانە، خەبات و شۆڕشی ئەم دەڤەرە دیارە و قوربانیی زۆری داوە.
- نەیارەکانمان چەندین جار بەڵێنیان داوە زیان بە قەوارەی هەرێمی کوردستان بگەیێنن، هەرچەند هەوڵدراوە دەستوور جێبەجێ بکرێت بەڵام هیچ نەکراوە و بەردەوام دژایەتیی ئێمە کراوە.
- میللەتی ئێمە بەردەوام سەرقاڵکراوە بەبابەتی مووچەوە و بە بابەتی ناردن و نە ناردنی مووچە، لەکاتێکدا ئەوە هەقی خەڵکی کوردستانە و منەتی کەسی تێدا نییە.
- ئێمە تەنها چاومان لەسەر مووچە نییە، دەمانەوێت خەڵکی کوردستان ژیانێکی شایستە بژین و وڵاتی خۆمان ئاوەدان بکەینەوە، خەڵکی ئێمەش هیچی کەمتر نییە لە میللەتانی دیکە.
مەسرور بارزانی لە درێژەی پەیامەکەیدا باسی لەوانەش کرد:
- لەکاتێکدا نزیکەی دوو ملیۆن خوشک و برای عەرەب ئاوارەبوون، خەڵکی کوردستان دەرگای ماڵەکانیان بۆ کردنەوە و یارمەتی ئەوانیان دا.
- کوردستان موڵکی ئێمەیە و تاوەکو لەناو عێراق دابین دەبێت مافی ئێمە یەکسان و پارێزراوبێت، بە هیچ شێوەیەک قبووڵی ناکەین بە کەمتر سەیرمان بکرێت.
- هەرگیز خۆمان بۆ ناحەزانی کوردستان ناچەمێنین و بە هەموو شێوەیەکیش هەوڵیان داوە ڕێگە لە پارتی بگرن، چونکە هەموو لایەک دەزانن پارتی هەوێنی کوردایەتی و کوردستانە.
- هەوڵمان داوە خزمەتی تەواوی شارەکانی کوردستان بکەین بەڵام حکومەتی عێراق مافی خەڵکی ئێمەی بە تەواوی نەداوە، بەهۆی ئەمەوە ویستوویانە پێشکەوتنی ئێمە سنوودار بکەن، بەڵام با بزانن ئاواش شارەکانی کوردستان بەراورد ناکرێت بە هیچ بەشێکی عێراق.
- حکومەتی عێراق لە ساڵی 2013ەوە تاوەکو ئێستا ڕێگە نادەن خەڵکی ئێمە لە کەرتی گشتیی دابمەزرێت، لە کاتێکدا تەنها ساڵی پار خۆیان یەک ملیۆن کەسیان دامەزراندووە.
پەیامی مەسرور بارزانی بۆ گەنجان:-
- دەمانەوێت دەرفەتی کار بۆ گەنجانی کوردستان بڕەخسێنین تاوەکو بتوانن ببنە خاوەن پڕۆژەی تایبەتی خۆیان.
- بەرنامەی گەشانەوەمان هەیە کە تایبەتە بە هاوکاری گەنجان، تاوەکو لە ڕێگەیەوە بتوانن ببەنە خاوەن کاری خۆیان.
- داوا لە گەنجان دەکەم بێن کار بکەن و دەستیان هەبێت لە ئاوەدانکردنەوەی کوردستان، ئەوەی لەسەر حکومەتە پشتیوانیکردنی ئێوەیە.
- ناحەزانی پارتی گەنجەکانمان هاندەدەن بۆ ئەوەی بڕۆنە دەرەوە و دەڵێن هیچتان بۆ ناکرێت، بەڵام با بزانن مان و مردنی ئێمە پێویستە لەسەر وڵاتی خۆمان بێت، با خەڵکی دونیا بێت سەردانی ئێمە بکات، فێربن ئیرادەتان هەبێت هەموو شتێکتان پێ دەکرێت.
پەیامی مەسرور بارزانی لەسەر پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی کابینەی نۆیەم:
- پڕۆژەی ڕووناکیمان لەسەر ئاستی کوردستان دەستپێکردووە و ساڵی داهاتوو هەموو ماڵێکی کوردستان دەبێتە خاوەن کارەبای 24 کاتژمێری.
- لە بەغداوە وەکو پێویست هاوکاری ئێمە نەکراوە، لەسەر ئەو پێشکەوتنەی لە کوردستان هەیە سزامان دەدەن و هەقی ئێمە دەبەن بۆ شوێنی دیکە، بەڵام خزمەتی خەڵکی خۆشیان ناکەن.
- ژێرخانێکی ئابووریمان بۆ سوودی هاووڵاتیان دروستکردووە، هەر بۆیە زۆر دژایەتیی پڕۆژەی "هەژماری من" کراوە بەڵام ئەوانەی دوێنی دژایەتیی "هەژماری من"ـیان دەکرد، ئەمڕۆ بانگەشەی پێوە دەکەن.
نوێدەکرێتەوە..
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 30 خولەک لەمەوپێش
دوایین زانیاریی لەبارەی ناردنی مووچەی مانگی هەشت
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
کۆمیسیۆن شێوازی ناردن و ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردن ئاشکرا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر 26 یاریگا نۆژەن دەکرێنەوە و یاریگایەکی نوێش دروست دەکرێت
لەمەوپێش
دوایین زانیاریی لەبارەی ناردنی مووچەی مانگی هەشت
30 خولەک لەمەوپێش
لە هەرێمی کوردستان 84%ـی کارەبا بە وزەی پاک بەرهەمدەهێنرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەکسیۆس: کۆشکی سپی ئامادەکاری بۆ کۆبوونەوەی نێوان ترەمپ و پووتین ڕاگرتووە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە شەڕی عێراق و ئێراندا 52 هەزار سەرباز بێسەروشوێنن
4 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
کۆمیسیۆن شێوازی ناردن و ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردن ئاشکرا دەکات
- جیهان
- 52 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لە ئۆگاندا 63 کەس گیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی مەرجی خۆی بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق ئاشکرا دەکات
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای دزییەکە مۆزەخانەی لۆڤەر لە فەرەنسا بەڕووی گەشتیاران کرایەوە