
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و جەی دی ڤانسی جێگری سەرۆکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
لەمیانەی سەردانەکەی جەی دی ڤانسی جێگری سەرۆکی ئەمریکا بۆ ئیسرائیل کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئەنجامدا، هەردوولا دووپاتیان کردەوە کە ئاگربەستی غەززە بەردەوامە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: نووسینگەی بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، نەتانیاهۆ پێشوازی لە جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا کرد.
لێدوانە فەرمییەکان: بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، جیهان لە سایەی هاوبەشی لەگەڵ ئەمریکادا گۆڕانکاری بەسەردا دێت.
- جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی کارکردنە لەگەڵ نەتانیاهۆ لەسەر پلانی ئاشتی غەززە و ئاوەدانکردنەوەی کەرتی غەززە، هاوکات گەشبینی خۆی سەبارەت بە بەردەوامبوونی ئاگربەست لە غەززە دەربڕی.
ڤانس وتیشی، ئەرکێکی زۆر زۆر سەختمان لەبەردەمدایە، ئەویش چەکداماڵینی حەماسە هاوکات لەگەڵ ئاوەدانکردنەوەی غەززە، بۆ ئەوەی ژیان بۆ خەڵکی غەززە باشتر بکەین، بەڵام پێویستە دڵنیابین لەوەی کە حەماس چیتر مەترسی نییە بۆ سەر دۆستەکانمان لە ئیسرائیل، جەختی کردەوە کە ئیسرائیل ڕۆڵێکی بەرچاو لە ناوچەکەدا دەگێڕێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 22 خولەک لەمەوپێش
هاوسەرۆکی پەیەدە بۆ ئاڤا: هیچ سازشێک بۆ سووریا ناکەین
- عێراق
- 35 خولەک لەمەوپێش
لاهور شێخ جەنگی: لە زیندانەوە ڕێککەوتن ناکەم
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 22 خولەک لەمەوپێش
هاوسەرۆکی پەیەدە بۆ ئاڤا: هیچ سازشێک بۆ سووریا ناکەین
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لەگەڵ وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی كوەیت كۆدەبێتەوە
- عێراق
- 35 خولەک لەمەوپێش
لاهور شێخ جەنگی: لە زیندانەوە ڕێککەوتن ناکەم





