مەسرور بارزانی: ڕۆژێک دێت کەرکووک، مەخموور و خانەقین بگەڕێنەوە سەر کوردستان
- کوردستان
- 22 تشرینی یەکەم
مەسرور بارزانی
ئاڤا نیوز
مەسرور بارزانی، بەغدا بە پێشێلکردنی دەستوور تۆمەتبار دەکات و دەڵێت، شنگال، زوممار، مەخموور، کەرکووک و خانەقین "هەمووی خاکی کوردستانە و ڕۆژێک دێت و پێویستە بگەڕێنەوە سەر کوردستان".
وێنە گەورەکە: لەچوارچێوەی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی عێراق، پارتی دیموکراتی کوردستان لە زۆرینەی شارەکان کەرنەڤاڵی گەورەی جەماوەری ساز دەکات، ئەمڕۆ چوارشەممە مەسرور بارزانی لە کەرنەڤاڵی پارتی لە ئامێدییەوە چەند پەیامێکی ئاراستەی تەواوی کوردستان کرد.
پەیامی فەرمی: مەسرور بارزانی ڕایگەیاند، بەغدا بەردەوامە لە پێشێلکردنی دەستوور و ماددەی 140 هێشتا جێبەجێ نەکراوە. گوتیشی "شنگال، زوممار، مەخموور، کەرکووک و خانەقین" هەمووی خاکی کوردستانە و ڕۆژێک دێت و پێوستە بگەڕێنەوە سەر کوردستان.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، مەسرور بارزانی وتی، "تەنیا پارتی بەرگری لە مافەکانی خوشک و برایانمان لەو شار و ناوچانە دەکەن و هەموو کات ئامادە بووە خۆی بکاتە قوربانی بۆ بەرژەوەندیەکانی میللەتی کورد بە هەموو پێکهاتە و ئایین و نەتەوەکانییەوە".
ئەوەی پێوستە بیزانیت؛ ئاماژە بەوەش دەکات، "پارتی بەرگری لە دۆز و مافەکانی کورد، تورکمان، ئێزدی، کرستیان و هەموو ئایین و ئاینزاکان" کردووە، هەموو کاتیش دەرگای کوردستانی بەڕووی خوشک و برایانی لە شارەکانی دیکەی عێراق کردووەتەوە کە هیچ منەتیشی تێدا نییە.
مەسرور بارزانی لە پەیامەکەیدا دووپاتی کردەوە، "ئێمە بەهیچ شێوەیەک قبووڵی ناکەین مافمان لە مافی هیچ هاووڵاتییەکی دیکەی عێراق کەمتر بێت"
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرمایەداران بە سەدان ملیۆن دینار بەشداری کەمپەینی ئاڤا دەکەن
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای شەش ڕۆژ جەنگ؛ ترەمپ ئاگربەستی نێوان تایلەند و کەمبۆدیای ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لەتیف ڕەشید و ڤلادیمێر پووتین کۆبوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
18 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گەورەترین کامپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لە ئاڤا میدیا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق: ئاستی ئاو لە بەنداوەکان 700 ملیۆن مەتر سێجا زیادی کردووە
11 کانوونی یەکەم

هەزاران ئاوارەی کەرتی غەززە لەناو لافاو ژیان دەگوزەرێنن
11 کانوونی یەکەم

بەپێی ئەو زمانەی قسەی پێ دەکات، دەنگی مرۆڤ دەگۆڕێت
11 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرمایەداران بە سەدان ملیۆن دینار بەشداری کەمپەینی ئاڤا دەکەن
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای شەش ڕۆژ جەنگ؛ ترەمپ ئاگربەستی نێوان تایلەند و کەمبۆدیای ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لەتیف ڕەشید و ڤلادیمێر پووتین کۆبوونەوە
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە نەجەف 10 فەرمانبەر بە تۆمەتی گەندەڵی و مامەڵەی وەهمی دەستگیر کران






