
دیمەنی پڕۆژەی ئاوی قوشتەپە. وێنە؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
لە درێژەی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی، پڕۆژەی ستراتیژی ئاوی قوشتەپە تەواو بوو و سبەی پێنجشەممە دەکرێتەوە. ئەم پڕۆژەیە، کە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ساڵێک پێش ئێستا بڕیاری جێبەجێکردنی دا، ئاوی زێی بچووک لە ناوچەی قەشقەوە دەگوازێتەوە بۆ قەزای قوشتەپە و دەوروبەری.
وێنە گەورەکە: سەرەڕای قەیران و کێشە جۆراوجۆرەکانی هەرێمی کوردستان، بەڵام هیچ لەمپەرێک نەیتوانی رێگر بێت لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکە. لە ماوەی یەک ساڵدا و بە تێچووی 222 ملیار و 670 ملیۆن دینار، پڕۆژەی ئاوی قوشتەپە بە هاوکاری هەردوو کۆمپانیای ناوخۆیی دێلاڤ و ئاوزان جێبەجێ کرا.
ژمارەکان وا دەڵێن: پڕۆژەکە توانای بەرهەمهێنانی 72 هەزار مەتر سێجا ئاوی خواردنەوەی هەیە لە ڕۆژێکدا. بەمەش هەردوو قەزای قوشتەپە و بێستانە و زیاتر لە 72 گوند بۆ ماوەی 30 ساڵی داهاتوو لە قەیرانی کەمئاوی ڕزگاریان دەبێت.
ئەم پڕۆژەیە بەشێکە لە هەوڵە بەردەوامەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابینکردنی ئاوی خواردنەوەی پاک بۆ هاووڵاتیان، پێشتر پڕۆژەیەکی گەورەی ئاو لە هەولێر کێشەی کەمئاوی دانیشتووانی شاری هەولێری بۆ 30 ساڵی دیکە چارەسەر کردبوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ ڕۆژی ئاڵای کوردستان لە هەولێر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
23 کاتژمێر لەمەوپێش

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
16 کانوونی یەکەم

لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت
16 کانوونی یەکەم

هاندەرانی یانەی زاخۆ چاوەڕێی بردنەوەی خەڵاتی باشترینی ساڵ دەکەن
16 کانوونی یەکەم

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
15 کانوونی یەکەم





