میدیای ئەمریکا: ئیدارەی ترەمپ ترسی هەیە نەتانیاهۆ ئاگربەست پێشێل بکات و جەنگ دەستپێبکاتەوە

شەیری بکە لە:
میدیای ئەمریکا: ئیدارەی ترەمپ ترسی هەیە نەتانیاهۆ ئاگربەست پێشێل بکات و جەنگ دەستپێبکاتەوە

مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا

ئاڤا نیوز

 

بەهۆی نیگەرانی و ترسی ئیدارەی ترەمپ لە نەتانیاهۆ بۆ دەستپێکردنەوەی جەنگی غەززە و شکاندنی ئاگربەست، بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بگاتە ئیسرائیل و لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کۆببێتەوە.

 

چی ڕوودەدات: بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی نیگەرانییەکانی ئیدارەی ترەمپ ڕوویان لە زیادبوون کردووە، ئەمەش لە ئەگەری پێشێلکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست غەززە لەلایەن نەتانیاهۆوە، بۆ ئەم مەبەستە بەرپرسانی باڵای ئەمریکا لەوانە: جارێد کوشنەر و ستیڤ ویتکۆف، لەم هەفتەیدا بە جیا جیا سەردانی ئیسرائیلیان کردووە و لەگەڵ نەتانیاهۆ کۆبوونەتەوە، دواتریش جەی دی ڤانسی، جێگری ترەمپ لەگەڵ نەتانیاهۆ کۆبووەتەوە و بڕیارە ئەمڕۆ ڕوبیۆ بگاتە ئیسرائیل و سبەی لەگەڵ نەتانیاهۆ کۆببێتەوە.

 

لێدوانی فەرمی؛ شۆس بێردرۆسیان، وتەبێژی حکومەتی ئیسرائیل ئاشكرای کرد، ئەمڕۆ پێنجشەممە مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەگاتە ئیسرائیل، ڕۆژی دواتر لەگەڵ بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کۆدەبێتەوە.

 

لەلایەکی دیکە؛ ڕوبیۆ هۆشداری دا لەوەی ''پەسەندکردنی پڕۆژە یاساکانی کنێستی ئیسرائیل بە ئامانجی فراوانکردنی سەروەریی ئیسرائیل لە کەرتی ڕۆژئاوا، دەکرێت مەترسی لەسەر ئاگربەستی غەززە دروست بکات، هاوکات دەشڵێت ترەمپ بە ڕوونی ئەوەی خستۆتەڕوو کە ئەمە شتێک نییە کە بتوانین لەم کاتەدا پشتگیری بکەین.''

 

بۆچی گرنگە: ئامانج لەم سەردانەی ئەم وەفدە باڵایەی ئەمریکا پێشخستنی ڕێککەوتنە و کارکردنە لەسەر قۆناغەکانی داهاتووی ئاگربەستی غەززە، لە ژێر پلانی 20 خاڵی ئاشتیی ترەمپ و نەتانیاهۆ ڕازی بکەن جەنگی غەززە دەستپێنەکاتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ