
گرافیک ئاڤا نیوز
ئەوەی لەسەر دەستی مەسرور بارزانی ڕوودەدات سەیرە و موعجیزەیە، موعجیزەی ئاوەدانی و بونیادنان لەناو جەرگەی قەیراندا! بە مانای وشە دەتوانین بڵێین: ئەوەی ئەم چەند ساڵە ئەنجام دراوە و بەردەوامیش ئەنجام دەدرێت، شۆڕشێكە لە بواری ئاوەدانی و خزمەتگوزاری لە مێژوی حوكمڕانی هەرێمی كوردستاندا.
بەم شۆڕشی ئاوەدانییە مەسرور بارزانی مێزی یارییەكەی بەسەر نەیارانی هەرێمەكەدا قڵپ كردۆتەوە و هەموو پلانەكانیانی سفر كردۆتەوە. لە كاتێكدا ئەوان چاوەڕێی داڕمان و لەپێكەوتنی هەرێمەكە بوون بە بڕینی بودجە و پاشان بڕینی مووچەش، بەڵام ئەو هەرێمەكەی دەهێندەی تر بەهێزتر كرد و زۆربەی كێشە بنەرەتیەكانیشی چارەسەر كرد.
چاودێرێكی عێراقی نوسیبووی: لە كاتێكدا عێراق بە بڕینی بودجە و بڕینی مووچە مامەڵەی لەگەڵ هەرێم كرد كەچی هەرێم بە پێشبڕكێی خزمەتگوزاری و بونیادنانی ژێرخانی ئابووری و ئاوەدانی، وەڵامی عێراقی دایەوە. ئەی موعجیزە نییە عێراقێك بە هەموو ئەو مێژووەی خۆیەوە و بە بوونی لەسەدا 90 بەرەو سەری داهات و بە فرۆشتنی نەوت بە نرخی بازاڕی نێودەوڵەتی كەچی هێشتاش نەتوانێت لەبواری خزمەتگوزاری ركابەری هەرێمێك بكات كە بودجەكەی بەتەواوی بڕاوە و موچەی فەرمانبەرەكانیشی بە چەند مانگ جارێك دەنێردرێت؟
ئەوەی زانراوە ئەوەیە بەرپرسانی عێراق نازانن چۆن تەفسیر و لێكدانەوە بۆ ئەو كاروانی ئاوەدانی و خزمەتگوزارییە بكەن كە كابینەی نۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەرپێی خستووە، لە كاتێكدا ئەوان بە تەمابوون بكەوێت!.
شۆڕشی ئاوەدانی مەسرور بارزانی تەنها كار و بونیادنان نییە لە ناوخۆی هەرێم، بەڵكو مسج و پەیامێكیشە بۆ نەیارانی حكومەتی كوردستان كە هەرگیز ئەوان ناتوانن و نەیانتوانیووە ئەم قەوارە و ئەم هەرێمەی كورد لە عێراقدا بە خوێنی شەهیدانی بەدەستی هێناوە لەباری بەرن.
تازە هەرێم لەوە دەرچوو بەغدا بتوانێت كۆنترۆڵی بكات، بەڵكو بەغدا دەبێت بیرێك لەخۆی بكاتەوە، بەو هەموو بودجەوە كوا كارەبا؟ كوا شەقام؟ كوا قوتابخانە؟ كوا ئاوەدانی كوا نەخۆشخانە؟
ئێستا لەسەدا پەنجا بەرەو سەری چارەخوازانی باشور و ناوەڕاستی عێراق لە هەرێمی كوردستان چارەسەر وەردەگرن و ڕۆژی چوارشەممەش سەرۆكوەزیران نەخۆشخانەیەكی سەد قەرەوێڵەیی لە ئامێدی كردەوە و بڕیارە نەخۆشخانەیەكی شێرپەنجەش لە هەولێر بكرێتەوە. بازنەی خزمەتگوزاری لە هەرێم بەشێوەیەك فراوان بووە نەك تەنها بەشی كوردستانیان دەكات بەڵكو بەشێكی گەورەش لە دانیشتووانی عێراق لێی سودمەندن.
كەچی هێشتاش لەبری ئەوەی حكومەتی بەغدا پشتیوانی ئەم هەرێمە ئاوەدانە بكات، دژایەتی دەكات و بەدوای بیانویەكدا دەگەڕێت بۆ لێدان و لاواز كردنی. لەپاش شۆڕشی ئاوەدانی مەسروربارزانی و كابینەكەی ئیدی هەق وایە هەمو كوردێك شانازی بە وڵات و حكومەتی خۆیەوە بكات و بڵێت: ئەوە نمونەی دەسەڵات و حكومەتی ئێمەیە و ئەگەر فشار و موئامەرەكانیش نەبێت بەهێزتریش دەبێت.
ئەوەی مەسرور بارزانی لەم چەند ساڵەدا ئەنجامی دا موعجیزەی ئاوەدانی و بونیادنان بوو لەناو جەرگەی قەیراندا! ئەمەش شۆڕشە و شایانی پشتیوانییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا
هات.. دەستی ئاوەدانی مەسرور بارزانی بەرەو سلێمانی هات
19 تشرینی یەکەم
"كردمان، نەک دەیكەین"؛ قۆناغی نوێی بانگەشەی هەڵبژاردن
15 تشرینی یەکەم
هەڵبژاردن و دووبارە دڵنیاکردنەوە لە فرە جەمسەریی لە عێراقدا
14 تشرینی یەکەم
ڕووی ڕاستەقینەی ئیسلام ترسە یان خۆشەویستی؟
14 تشرینی یەکەم
شەوی سووری كریپتۆ: چۆن ترەمپ بازاڕی بیتکۆین و دراوە ئەلیكترۆنییەكانی هەژاند؟
11 تشرینی یەکەم
ڕۆژی جیهانیی دەرووندروستی: قەیرانە نێوخۆییەکان مەترسین لەسەر دەروونمان، چۆن؟
10 تشرینی یەکەم
لابردنی سفرەکان لەسەر دراو: چارەسەرێکی ڕیشەیی یان کات کوشتنێکی ژمێرەیی؟
10 تشرینی یەکەم
مەسرور بارزانی، هێزێک بۆ گۆڕینی قەیران بە بونیادی ستراتیژی
9 تشرینی یەکەم
لە هەردوو ستادیۆمی ئامەد و وانەوە؛ جاڕدانی مانیفێستی کوردبوون
7 تشرینی یەکەم
دۆخی عێراق و هەڵبژاردنەکان و دواکەوتنی پێکهێنانی کابینەی نوێ
1 تشرینی یەکەم
- بیروڕا
- 19 تشرینی یەکەم
هات.. دەستی ئاوەدانی مەسرور بارزانی بەرەو سلێمانی هات
- بیروڕا
- 15 تشرینی یەکەم
"كردمان، نەک دەیكەین"؛ قۆناغی نوێی بانگەشەی هەڵبژاردن
- بیروڕا
- 14 تشرینی یەکەم
ڕووی ڕاستەقینەی ئیسلام ترسە یان خۆشەویستی؟