فەرەنسا بڕیارێکی نوێ بۆ دەستگیرکردنی بەشار ئەسەد بە تۆمەتی تاوانی جەنگ دەردەکات
- هەواڵ
- 23 تشرینی یەکەم
بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا
ئاڤا نیوز
دەسەڵاتی دادوەری فەرەنسا بڕیارێکی نوێی نێودەوڵەتی بۆ دەستگیرکردنی بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا، بە تۆمەتی هاوکاریکردن لە ئەنجامدانی تاوان دژی مرۆڤایەتی و تاوانی جەنگ، بەهۆی هێرشە کیمیاییەکانی ساڵی 2013 لە سووریا دەرکرد.
بڵاوکراوەی فەرمی: سەرچاوەیەکی دادوەری بە ئاژانسی "فرانس پرێس"ـی ڕاگەیاندووە، دەسەڵاتی دادوەری فەرەنسا بڕیارێکی نوێی نێودەوڵەتی بۆ دەستگیرکردنی بەشار ئەسەد دەرکردووە، بە تۆمەتی ئەنجامدانی هێرشی کیمیایی لە ساڵی 2013.
زانیاریی زیاتر: بڕیارە نوێیەکە، ئەسەد تۆمەتبار دەکات بە تێوەگلان لە هێرشە کیمیاییەکاندا کە لە عەدرا و دوما لە 5ـی ئابی 2013 ئەنجامدران و نزیکەی 450 کەسی بریندار کرد، هەروەها لە غۆتەی ڕۆژهەڵات لە 21ـی ئابی هەمان ساڵدا، کە بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵگریی ئەمریکا، بووە هۆی کوشتنی زیاتر لە هەزار کەس بە گازی سارین.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمە سێیەمین بڕیاری دەستگیرکردنە کە دەسەڵاتی دادوەری فەرەنسا لە دژی ئەسەد دەریدەکات کە لە ئێستا لە ڕووسیا دەژی. لە 20ـی کانوونی دووەمی 2025، بڕیارێکی دەستگیرکردن دەرچوو بە تۆمەتی هاوکاریکردن لە تاوانی جەنگ بەهۆی بۆردوومانکردنی ناوچەیەکی نیشتەجێبوون لە دەرعا لە ساڵی 2017. هەروەها، بڕیارێکی دیکەی دەستگیرکردن لە 19ـی ئاب دەرچووبوو، کە ئەسەدی تۆمەتبار دەکرد بە هاوکاریکردن لە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ و تاوان دژی مرۆڤایەتی، بەهۆی بۆردوومانکردنی سەنتەری ڕۆژنامەنووسان لە شاری حومس لە ساڵی 2012، کە بووە هۆی کوژرانی ڕۆژنامەنووسی ئەمریکی ماری کۆڵڤین و وێنەگری فەرەنسی، ڕیمی ئۆشلیک.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی لیستی کۆتایی ناوی کاندیدانی سەرۆککۆمار بڵاوکرایەوە
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە 50 بەڵگە لەسەر تاوانەکانی سوپای عەرەبی سووریا بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی لیستی کۆتایی ناوی کاندیدانی سەرۆککۆمار بڵاوکرایەوە
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە 50 بەڵگە لەسەر تاوانەکانی سوپای عەرەبی سووریا بڵاودەکاتەوە
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هەڕەشەی بلۆککردنی پارەی نەوتی عێراق دەکات






