
ئەحمەد تورک
ئاڤا نیوز
هۆبەی 14ـی دادگای سزا قورسەکانی ئەنقەرە بڕیاری بێتاوانی بۆ ئەحمەد تورک دەرکرد کە بە تۆمەتی ستایشکردنی پەکەکە لە مانگی 11ـی ساڵی ڕابردوو بۆ جاری سێیەم قەییومی لەجێ دانرا و وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە سەرۆکایەتیی شارەوانیی مێردین دووری خستەوە.
بڵاوکراوەی فەرمی: دەستەی دادوەریی هۆبەی 14ـی دادگای سزا قورسەکانی ئەنقەرە لە بڕیارەکەی ئەمڕۆ 23-10-2025 بڕیاریدا لێدوانەکانی ئەحمەد تورک لە 28-3-2011 دەچێتە "خانەی ئازادی ڕادەربڕین و تاوان نییە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە هۆی ئەوەی لەو ڕێککەوتەدا ئەحمەد تورک لە سێرت لەبارەی قوربانییانی تاوانەکانی بکوژ نادیار وتبووی "وەک دیارە هەزاران خوشک و برا و هاوڕێمان لەپێناو خەباتی ئازادیدا، دەستبەرداری ژیانی خۆیان بوون. ڕۆژ بە ڕۆژ ئەم خەباتە فراوانتر دەبێت و دەبێتە ڕێپێوانی خەباتی ئازادی. ئەمڕۆ لە سەرتاسەری گوند، شارۆچکە و شارەکانی کوردستان خەڵک لەسەر پێیە. بۆ شەهیدە قارەمانەکان لێرە کۆبووینەتەوە"، ئەم قسانەی ئەحمەد تورک کرایە تۆمەت و بە "ستایشکردنی پەکەکە" ناویهێنرا. ساڵی 2022 دادگای تورکیا لەسەر ئەم قسانەی دۆسیەی بۆ ئەحمەد تورک کردەوە.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: دوای یەکلاییبوونەوەی دۆسیەکە، پێویستە ئەحمەد تورک داواکاری پێشکەشی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا بکات، تاکو قەییوم لەسەر شارەوانیی گەورەشاری مێردین هەڵبگیرێت و ببێتەوە بە سەرۆک شارەوانی. وەزارەتی ناوخۆش بەپێی بڕیارەکەی دادگا، بڕیار لەسەر داواکارییەکەی ئەحمەد تورک دەدات. ئەگەر وەزارەتی ناوخۆ بڕیاری لەسەر گەڕانەوەی ئەحمەد تورک نەدا بۆ ئەرکەکەی، ئەوا دەتوانێت داواکاری پێشکەشی دادگای باڵای کارگێڕی تورکیا بکات و بڕیارەکانی ئەو دادگایەش کاریان پێ دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەحمەد تورک تەمەن 83 ساڵ، ماوەی شەش خول پەرلەمانتاری تورکیا بووە لەسەر لیستی ئەو ئاراستە سیاسییەی ئێستا دەم پارتی نوێنەرایەتی دەکات. سێ خولیشە لەسەر یەک بە سەرۆکی شارەوانیی گەورەشاری مێردین هەڵدەبژرێت و جار بە جاریش ڕێژەی دەنگەکانی زیاد دەکات. لە دوایین هەڵبژاردنی شارەوانییەکان توانی 57.40%ـی دەنگەکان بەدەست بهێنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 10 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی دادوەری عێراق تیرۆرکردنی سەفا مەشهەدانی یەکلایی دەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لەقلەقێک لە سێ ساڵدا 22 هەزار کیلۆمەتر دەبڕێت لە نێوان باکووری کوردستان و وڵاتانی کەنداو
56 خولەک لەمەوپێش
دارتوویێكی گوندی ئەحمەدئاوای هەورامان تهمهنى سهدهیهكه
1 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشداری لە پیسکردنی دەریاچەی وان دەدرێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر ژنێک هاوشانی پیاوان کاری لەحیم دەکات
22 تشرینی یەکەم
وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق ڕەتیدەکاتەوە قەبارەی ئاوی بەنداوی مووسڵ ئاشکرا بکات
22 تشرینی یەکەم
- عێراق
- 10 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی دادوەری عێراق تیرۆرکردنی سەفا مەشهەدانی یەکلایی دەکاتەوە
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانى گهڕهكی تووهسپی لە سلێمانى بێ خزمەتگوزارین
- عێراق
- 19 خولەک لەمەوپێش
سویسرا گهشتكردن بۆ هاووڵاتییانی عێراق ئاسان دهكات
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
له كهركووک پرسیاری ههڵه دهخرێته بهردهم قوتابییانی كورد