لە هەرێمی کوردستان 79 کەس بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە مرۆڤ دەستگیر کراون
- هەواڵ
- 24 تشرینی یەکەم

وێنەیەک گوزارشت لە بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە دەکات
ئاڤا نیوز
بەپێی ڕاپۆرتی نووسینگەی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ساڵی 2021ەوە تا ساڵی 2025، لە هەرێمی کوردستان 79 کەس بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە دەستگیر کراون.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی پێنجشەممە، 23-10-2025، لە شاری هەولێر، کۆڕبەندی دەرەنجامەکانی جێبەجێکردنی پلانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ساڵانی 2021 – 2025 بەرێوەچوو، تێدا گفتوگۆی جێبەجێکردنی ڕاسپاردە نێودەوڵەتیەکان لە هەرێمی کوردستان کرا.
ژمارەکان وادەڵێن: بەپێی ڕاپۆرتی نووسینگەی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان، کەیسەکانی بازرگانیکردن بە مرۆڤ لە دادگاکانی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2021 تا ساڵی 2024 بەمجۆرە بووە:
- کەیسەکانی بازرگانیکردن بە منداڵآن 6 کەیس
- کاری زۆرەملێ 89 کەیس
- بارزگانیکردنی سێکسی 34 کەیس
- بازرگانیکردن بە ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤ 157 کەیس
- پێشێلکردنی مافی کرێکار لە لایەن کۆمپانیاکانەوە 211 کەیس
- کرێکاری بیانی قوربانی بازرگانیکردن بە مرۆڤ 73 کرێکار
زانیاریی زیاتر: 79 کەس بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە مرۆڤ دەستگیرکراون، بەڵام بڕیاری دادوەر تەنیا بۆ 12 کەس دەرچووە.
خاڵە ئەرێنییەکان : 114 قاچاخچییەتی پەیوەست بە کۆچی نایاسایی لە ساڵی 2024 تۆمارکراون، لەم دۆسیانەدا 65 کەسی بیانی دەستگیرکراون: 30 کەسی بەنگلادیشی، 2 کەسی پاکستانی، 18 کەسی سووری، 14 کەسی ئێرانی، 1 کەسی تورکی.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: سەبارەت بەو ڕێوشوێنانەی بەرامبەر قوربانییان گیراوەتەبەر، 37 کەسی بیانی لە شێڵتەرێکی تایبەت نیشتەجێکراون، 32 کەسیان بە ئارەزووی خۆیان گەڕێنراونەتەوە وڵاتانی خۆیان، 25 کەسی دیکە بەپێی ڕێکارە یاساییەکان و بەهۆکاری جۆراوجۆر دیپۆرتکراونەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بازرگانیکردنی بە مرۆڤ سەرجەم جۆرەکانی ئەم بارانە دەگرێتەوە: لەشفرۆشی، بەکۆیلەکردن و کارپێکردنی بە زۆرەملێ، بازرگانیکردن بە ئەندامانی لەشی مرۆڤ، ناچارکردن بە خزمەتکردن، سواڵکردن و کردەوەی هاوشێوەی بەکۆیلەکردن دەگرێتەوە.
ئەمەش بزانە: ڕێژەی جێبەجێ کردنی ڕاسپاردەکان نێودەوڵەتییەکان لە هەرێمی کوردستان بۆ پرسی بازرگانیکردن بە مرۆڤ 50٪ بووە و 50٪ جێبەجێنەکراون، لە ساڵی 2025 دا ڕێژەی جێبەجێکردنی ڕاسپاردەکان 83.3٪ بووە، 16.7٪یش لە باری جێبەجێکردنن.
چارەسەرەکان: بۆ ڕێگری کردن لە بازرگانیکردن بە مرۆڤ بە هەموو جۆرەکانیەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەپێی یاسای ژمار شەشی ساڵی 2018، یاسای نەهێشتنی بازرگانیکردنی بە مرۆڤ ڕووبەڕووی ئەم بابەتە دەبێتەوە، هاوکات بەردەوام کار لەگەڵ لیژنەی ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤ لە حکومەتی عێراق دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: پیتاندنی یۆرانیۆم کەم دەکەینەوە ئەگەر سزاکان هەڵبگیرێن
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
تاران; ئەنقەرە و ڕیاز و قاهیرە لە دانوستانەکان ئاگادار دەکاتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی بارانبارینەوە بەشێکی ڕێگای هامڵتۆن ڕۆچووە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هاکان فیدان: دوای سووریا نۆرەی عێراقە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی چوار گۆڕ لە لایەن شارەوانی و ئاسایش و پۆلیسەوە گواسترانەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: پیتاندنی یۆرانیۆم کەم دەکەینەوە ئەگەر سزاکان هەڵبگیرێن
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
تاران; ئەنقەرە و ڕیاز و قاهیرە لە دانوستانەکان ئاگادار دەکاتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی بارانبارینەوە بەشێکی ڕێگای هامڵتۆن ڕۆچووە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هاکان فیدان: دوای سووریا نۆرەی عێراقە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی چوار گۆڕ لە لایەن شارەوانی و ئاسایش و پۆلیسەوە گواسترانەوە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو گەنجی قەڵادزێ دوای مانگێک لە سەنگەرەکانی ڕۆژئاوا گەڕانەوە






