
ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا
ئاڤا نیوز
لەکاتێکدا ئۆکراینا لە دانوستان دایە بۆ وەرگرتنی مووشەکی تۆماهۆک لە وڵاتانی ئەوروپا بۆ هێرشکردنە سەر ڕووسیا، ڤلادیمێر پووتین بە زمانێکی زۆر هەڕەشە ئامێز دەڵێت: وەڵاممان زۆر یەکلاکەرەوە و سەرسوڕهێنەر" دەبێت.
چیرۆکی سەرەکی: دوای ئەوەی کیێڤ ڕاوێژی بە وڵاتانی ئەوروپا کردووە بۆ وەرگرتنی مووشەکی دوورهاوێژ و بەکارهێنانی دژی ڕووسیا، ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا هۆشداریی تووند لەبارەیەوە دەدات.
لێدوانی فەرمی: پووتین لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند: گەر کیێڤ بە چەکی دوورهاوێژ هێرش بکاتە سەر مۆسکۆ، ئەوا وەڵامێکی زۆر بەهێزمان دەبێت، پێش ئەوەی بڕیارێکی لەوشێوەیە بدرێت دەبێت دەرئەنجامەکەشی لەبەرچاو بگرێت.
- گفتوگۆی ناردنی تۆماهۆک بۆ ئۆکراینا و بەکارهێنانی لە دژی ڕووسیا هەوڵێکە بۆ خراپترکردنی دۆخەکە.
لەلایەکی دیکەوە: ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا ڕایگەیاند: سەرۆکی ئەمریکا ڕەتیکردەوە کە مووشەکی دوورهاوێژ بۆ کیێڤ دابین بکات، هەربۆیە ئێستا دانوستان و گفتوگۆمان دەستپێکردووە لەگەڵ ئەوروپا بۆ دابینکردنی ئەو چەکە.
لە کۆبوونەوەی ڕۆژی پێنجشەممەشی لەگەڵ ئەنجوومەنی ئەوروپا ڕایگەیاند: تەنها ئەمریکا ئەو چەکەی نییە، هەر بۆیە لەگەڵ هاوبەشە ئەوروپییەکانمان لە گفتوگۆداین بۆ دەستبەرکردنی.
پەوەست بەم بابەتەوە: جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند: ترەمپ تاوەکو ئێستا بڕیاری کۆتایی لەوبارەیەوە نەداوە، ئیدارەکەی نایەوێت دۆخی ئۆکراینا بەرەو ئاڵۆزی زیاتر بچێت، هەربۆیە لە هەوڵی درێژخایەنین بۆ چارەسەری ئەو دۆخە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی لیستی کۆتایی ناوی کاندیدانی سەرۆککۆمار بڵاوکرایەوە
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە 50 بەڵگە لەسەر تاوانەکانی سوپای عەرەبی سووریا بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی لیستی کۆتایی ناوی کاندیدانی سەرۆککۆمار بڵاوکرایەوە
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە 50 بەڵگە لەسەر تاوانەکانی سوپای عەرەبی سووریا بڵاودەکاتەوە
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هەڕەشەی بلۆککردنی پارەی نەوتی عێراق دەکات





