بافڵ تاڵەبانی: بە دڵێکی پاکەوە سیاسەت دەکەین و غەدر لە کەس ناکەین

شەیری بکە لە:
بافڵ تاڵەبانی: بە دڵێکی پاکەوە سیاسەت دەکەین و غەدر لە کەس ناکەین

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

ئاڤا نیوز

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە میانەی بانگەشەی هەڵبژاردنی حیزبەکەی لە شاری کۆیە، وتارێکی پێشکەش کرد و وتی بە دڵێکی پاکەوە سیاسەت دەکەین و غەدر لە کەس ناکەین، یەکێتی تەنیا بۆ بودجە و مووچە خەبات ناکات، بەڵکو داکۆکی لە خزمەتگوزارییە سەرەکییەکانی وەک ئاو و کارەباش دەکات.
 
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ شەممە 25-10-2025، بە ئامادەبوونی پافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کورستان ئاهەنگەی بانگەشەی یەکێتی لە کۆیە بەڕێوەچوو.

پەیامی فەرمی: بافڵ تاڵەبانی ڕاشکاوانە باسی لە شێوازی سیاسەتکردنی یەکێتی کرد و وتی: "هەندێکجار زمانمان زبرە، بەڵام بە دڵێکی پاکەوە سیاسەت دەکەین و غەدر لە کەس ناکەین."

سەرۆکی یەکێتی زیاتر ڕوونیکردەوە کە تێکۆشانی حیزبەکەی تەنیا بۆ مافە داراییەکان نییە، بەڵکو فراوانترە و خزمەتگوزارییە سەرەکییەکانی ژیانی ڕۆژانەی هاوڵاتیانیش دەگرێتەوە. لەمبارەیەوە بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاند: "ئێمە تەنیا شەڕ بۆ بودجە و مووچە ناکەین، شەڕ بۆ ئاو و کارەبا دەکەین."

لە بەشێکی تری قسەکانیدا، تاڵەبانی وتی: "یەکێتی لە هەموو کوردستان خۆشەویستە، خوا دەیکرد ڕۆژێک لە سەرتاسەری کوردستان هەڵبژاردنێک دەکرا، ئەو کات دەمانبینی کێ ژمارە یەک و کێ بەهێزترینە لە هەموو کوردستان." 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ