
دیمەنی گشتی کۆیە
ئاڤا نیوز
25 دۆنم زەوی بۆ دروست کردنی سایلۆی کۆیە تەرخان دەکرێت و بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانیی هەرێمی کوردستان دەڵێت: لە قۆناغی نەخشەسازیدایە.
وێنە گەورەکە: بۆ گرنگیدان بە بەرهەمی جووتیاران و زیاتر بووژانەوەی کەرتی کشتوکاڵ لە هەرێمی کوردستان، کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەنگاوی بونیادنانی چەند سایلۆیەکی مۆدێرن و کوالێتی بەرزی لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستان دەستپێکرد، بەمەش ڕێژەیەکی زۆری گەنم لە جووتیاران وەردەرگیرێت.
لێدوانی فەرمی: هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، بە بڕیاری سەرۆکوزیران مەسرور بارزانی، سایلۆیەکی گەورە و پێشکەوتوو لە سنووری قەزای کۆیە دروست دەکرێت، سوودی زۆری بۆ جووتیارانی دەڤەرەکە و بووژانەوەی زیاتری کشتوکاڵی کۆیە دەبێت.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی هێمن سەید موراد، دوو پارچە زەوییان لە سنووری کۆیە دەستیشان کردبوو تاوەکو سایلۆکەی لەسەر دروست بکرێت، ئێستا ڕەزامەندیی لەسەر یەکێک لە پارچە زەوییەکان دراوە، لە داهاتوویەکی نزیکدا دەست دەکرێ بە جێبەجێکردنی دەکرێت. پڕۆژەکە لەسەر ڕووبەری 25 دۆنم زەوی دەبێت، لە شوێنێکی بەردەڵانی گرنگی سنووری کۆیەیە.
لەلایەکی دیکەوە: نەوزاد شیخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانیی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای وت: سایلۆکە لیژنەی تایبەتی بۆ پێکهێنراوە و لە قوناغی نەخشەسازیدایە، دەتوانێت 40 هەزار تۆن گەنم وەربگرێت و لەسەر بودجەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دروست دەکرێت.
دەشڵێت، داوامان کردووە زەوییەکی شیاو و دوور لە بنکەی وەرگرتنی گەنمی کۆیە تەرخان بکرێت، چونکە ئەوێ لە داهاتوو دەبێتە گەڕەک و بۆ سایلۆ شیاو نییە.
ژمارەکان وا دەڵێن: فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەم کابینەیەدا 4 سایلۆ بە گوژمەی 84 ملیار دینار دروست کراون، دەتوانن 160 هەزار تۆن گەنم کۆگا بکەن. لە ئاییندەیەکی نزیکدا سایلۆی دیکە لە دهۆک، زاخۆ، کفری، کۆیە و هەریر دروست دەکرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: پیتاندنی یۆرانیۆم کەم دەکەینەوە ئەگەر سزاکان هەڵبگیرێن
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
تاران; ئەنقەرە و ڕیاز و قاهیرە لە دانوستانەکان ئاگادار دەکاتەوە
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی بارانبارینەوە بەشێکی ڕێگای هامڵتۆن ڕۆچووە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هاکان فیدان: دوای سووریا نۆرەی عێراقە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی چوار گۆڕ لە لایەن شارەوانی و ئاسایش و پۆلیسەوە گواسترانەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: پیتاندنی یۆرانیۆم کەم دەکەینەوە ئەگەر سزاکان هەڵبگیرێن
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
تاران; ئەنقەرە و ڕیاز و قاهیرە لە دانوستانەکان ئاگادار دەکاتەوە
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی بارانبارینەوە بەشێکی ڕێگای هامڵتۆن ڕۆچووە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هاکان فیدان: دوای سووریا نۆرەی عێراقە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی چوار گۆڕ لە لایەن شارەوانی و ئاسایش و پۆلیسەوە گواسترانەوە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو گەنجی قەڵادزێ دوای مانگێک لە سەنگەرەکانی ڕۆژئاوا گەڕانەوە






