
دیمەنی کارکردن لە گەڕەکی گەڕەسۆر
ئاڤا نیوز
بە دەستپێکردنی گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ کەرتێکی دیکەی گەڕەسۆر، گەڕەکێکی دیکە لە هەولێر دروست دەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: زەوییەکانی گەڕەسۆر کەوتوونەتە سنووری شارەوانی بنەسڵاوە، بەشێکی گەڕەسۆر ئاوەدانکراوەتەوە و ژمارەیەک خزمەتگوزاریی بۆ دابین کراوە، ئاوەدانکردنەوەی بەشێکی دیکە ئەو کەرتە بە گەیاندنی خزمەتگوزاری دەستپێدەکات.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانیەکان دیاریکردنی سەرەبلۆک و کردنەوەی شەقامەکان و تێکەڵەڕێژکردنی بەشێکی دیکەی زەوییەکانی گەڕەسۆر دەستیپێکرد.
لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر گوتی، دانانی سەرەبلۆک و کردنەوەی شەقام و تێکەڵڕێژکردن بۆ نزیکەی سێ هەزار پارچە زەوی گەڕەسۆر کرا، بەمەش خاوەنەکانیان سوودمەند دەبن لە نرخی زەوییەکانیان و ئاوەدان کردنەوەی ئەو گەڕەکە.
هەنگاوی داهاتوو: کۆگایەکی ئاوی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر لەو گەڕەکە دروست دەکرێت، لە رێگەیەوە ئاو بە ئەو زەوییانە دابین دەکرێت.
بۆچی گرنگە: بە گەیاندنی ئەو خزمەتگوزارییانە، ئاوەدانکردنەوەی گەڕەکەکە هەنگاوێکی دیکە دەچێتە پێشەوە و نزیکەی سێ هەزار کەس لە خاوەنەکانی ئەو زەویانە لێی سوودمەند دەبن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایانی ڕۆژهەڵات نامەی وەفاداری بۆ خامنەیی ڕەتدەکەنەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سۆزان 19 ساڵە خۆی بۆ خزمەتی ئاژەڵە کەمئەندامەکان تەرخان کردووە
- ڕاپۆرت
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا و ئێران لە نێوان بڕیاری جەنگ و دانوستانی نهێنیدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
4 کاتژمێر لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
8 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
11 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
31 کانوونی دووەم

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایانی ڕۆژهەڵات نامەی وەفاداری بۆ خامنەیی ڕەتدەکەنەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سۆزان 19 ساڵە خۆی بۆ خزمەتی ئاژەڵە کەمئەندامەکان تەرخان کردووە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئیمارات لووتکەی زانایانی جیهان بەڕێوە دەچێت





