ئاڤا نیوز
دوو گەڕەکی قەزای خورماڵ، "داڵانی" و "ئاشتی"، ڕووبەڕووی کێشەی خزمەتگوزاری بوونەتەوە، کە بووەتە هۆی ناڕەزایەتی دانیشتووان و نیگەرانییان لەبارەی تەواونەبوونی پڕۆژەکان و بێبەشبوونیان لە مافە سەرەتاییەکانیان.
چیرۆکی سەرەکی: لە گەڕەکی داڵانی، پڕۆژەی دروستکردنی شۆستە و قیرتاوکردنی سێ کۆڵان نزیکەی دوو مانگە دەستیپێکردووە، بەڵام خێرایی کارکردنەکەی جێگەی گلەیی دانیشتووانە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: عەلی یونس، یەکێک لە دانیشتووانی گەڕەکەکە، بە ئاڤای ڕایگەیاند: "نزیک دەبینەوە لە وەرزی بارانبارین، ترسمان هەیە کارەکە تەواو نەبێت و بەزمی قوڕ و لیتە دەستپێبکات." داوا دەکات پڕۆژەکە بە زووترین کات تەواو بکرێت، چونکە تەپوتۆزێکی زۆر لە ئەنجامی کارکردنەکە دروست بووە و بووەتە هۆی بێزاری هاووڵاتیان.
سەبارەت بە گەڕەکی ئاشتی، دۆخێکی جیاوازی هەیە؛ لە کاتێکدا زۆربەی کۆڵانەکانی قیرتاو کراون، یەک کۆڵان بەجێهێڵدراوە.
ئانا زانا، دانیشتوویەکی ئەو گەڕەکەیە و خاوەن پێداویستی تایبەتە، بە ئاڤای گوت، "لەو هەموو کۆڵانە بۆ بەس ئەوەی ئێمە بەجێما، ناتوانم بە عەرەبانەکەمەوە تا سەر سووچی کۆڵانەکەمان بڕۆم ئەوەندە خراپە."
لێدوانی فەرمی: جەلال محەممەد، سەرۆکی شارەوانی خورماڵ، بە ئاڤای ڕاگەیاند، بۆ گەڕەکی داڵانی، شارەوانی چاودێری وردی پڕۆژەکە دەکات و هەندێک پێشهاتی چاوەڕواننەکراو بوونەتە هۆی دواکەوتن. ڕوونی کردەوە کە ئەم سێ کۆڵانە قۆناغی دووەمی پڕۆژەکەن و کۆمپانیاکەش سلفەی وەرنەگرتووە، بۆیە هەندێک "چاوپۆشی" لە کاتی تەواوبوونەکە کراوە. سەرۆکی شارەوانی دڵنیایی دا کە پێش وەرزی بارانبارین "تێکەڵەڕێژ" تەواو دەبێت، بەڵام قیرتاوکردنەکە دەکەوێتە دوای وەرزی بارانبارین.
بە داواکاریی گەڕەکی ئاشتیش، جەلال محەممەد وتی، دەرخستەیان بۆ قیرتاوکردنی کۆڵانەکە کردووە و ئێستا لە پارێزگای هەڵەبجەیە. هیوای خواست پڕۆژەکە لەو 25 ملیار دینارەی کە سەرۆکی حکومەت بۆ هەڵەبجەی تەرخان کردووە، جێبەجێ بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایانی ڕۆژهەڵات نامەی وەفاداری بۆ خامنەیی ڕەتدەکەنەوە
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سۆزان 19 ساڵە خۆی بۆ خزمەتی ئاژەڵە کەمئەندامەکان تەرخان کردووە
- ڕاپۆرت
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا و ئێران لە نێوان بڕیاری جەنگ و دانوستانی نهێنیدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
9 کاتژمێر لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
17 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
31 کانوونی دووەم

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایانی ڕۆژهەڵات نامەی وەفاداری بۆ خامنەیی ڕەتدەکەنەوە
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سۆزان 19 ساڵە خۆی بۆ خزمەتی ئاژەڵە کەمئەندامەکان تەرخان کردووە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئیمارات لووتکەی زانایانی جیهان بەڕێوە دەچێت





