لەبارەی کارەبای 24 کاتژمێری دڵنیایی دەدرێت؛ نە کەم دەبێتەوە، نە نرخی گران دەکرێت
- هەواڵ
- 25 تشرینی یەکەم

گرافیکی کارەبای 24 کاتژمێری
ئاڤا نیوز
وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، نە کارەبای 24 کاتژمێری کەم دەبێتەوە، نە نرخی کارەباش بەرز دەبێتەوە، ئەوەی بڵاوکراوەتەوە بۆ بازاڕگەرمکردنە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ لە میدیاکان لەسەر زاری وتەبێژی وەزارەتی کارەبا وا بڵاوکرایەوە کە لە وەرزی زستاندا 24 کاتژمێری نامێنێت و نرخی کارەباش زیاد دەکرێت و جارێکی دیکە کار بە مۆلیدە ئەهلییەکان دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند: ئەوەی لەبارەی کەمکردنەوەی کارەبای 24 کاتژمێری و بەرزکردنەوەی نرخی کارەبا لە وەرزی زستاندا بڵاوکراوەتەوە دوورە لە ڕاستیەوە، تەنیا بۆ بازاڕگەرمکردن و بەلاڕێدابردنی خەڵکە.
ئومێد ئەحمەد ئەمانەشی وت:
٠ ئێمە فۆکسمان لەسەر فراوانکردنی پڕۆژەی ڕووناکی و ئەو شوێنانەیە کە کارەبای 24 کاتژمێریان هەیە و خراونەتە ناو پڕۆژەی ڕووناکی، ئەگەر گرفتی تەکنیکی و کەموکوڕی هەبێت چارەسەریان دەکەین.
٠ هەموو توانای خۆمان خستووەتە گەڕ و ئەم زستانە یەکەم ئەزموونی کارەبای 24 کاتژمێری دەبێت و بە 50%ـی هاوبەشانەوە داخلی ئەم وەرزە دەبین، بۆیە هەوڵەکان بۆ ئەوەن ئەم خزمەتگوزارییە وەکو خۆی بەردەوام بێت.
٠ ئەگەر هەر گرفتێک لە کارەبادا دروست ببێت، ئەوا حکومەت لەگەڵ مۆلیدە ئەهلییەکان کۆنتاکتی هەیە، بۆیە تاوەکو چارەسەرکردنی گرفتەکە مۆلیدەکان کاریان پێدەکرێت تاوەکو خەڵک بێ کارەبا نەبن، ئەمەش بە بێ بەرامبەر دەبێت.
٠ ئێمە مانگانە دوو ملیۆن دینار بە مۆلیدە ئەهلییەکان دەدەین، بۆ ئەوەی لە کاتی دروستبوونی هەر گرفتێکی تەکنیکی کاریان پێ بکەین و خەڵک بێ کارەبا نەبن.
٠ لە وەرزی زستاندا خواست لەسەر کارەبا بەرز دەبێتەوە، بەڵام نرخی کارەبا هەر وەکو خۆیەتی کە لە ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری لەسەر دراوە، زیادبوونی پارەی کارەبا دەکەوێتە سەر ڕێژەی بەکارهێنانی کارەبا لەلایەن خەڵکەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: پیتاندنی یۆرانیۆم کەم دەکەینەوە ئەگەر سزاکان هەڵبگیرێن
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
تاران; ئەنقەرە و ڕیاز و قاهیرە لە دانوستانەکان ئاگادار دەکاتەوە
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی بارانبارینەوە بەشێکی ڕێگای هامڵتۆن ڕۆچووە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هاکان فیدان: دوای سووریا نۆرەی عێراقە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی چوار گۆڕ لە لایەن شارەوانی و ئاسایش و پۆلیسەوە گواسترانەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: پیتاندنی یۆرانیۆم کەم دەکەینەوە ئەگەر سزاکان هەڵبگیرێن
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
تاران; ئەنقەرە و ڕیاز و قاهیرە لە دانوستانەکان ئاگادار دەکاتەوە
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی بارانبارینەوە بەشێکی ڕێگای هامڵتۆن ڕۆچووە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هاکان فیدان: دوای سووریا نۆرەی عێراقە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی چوار گۆڕ لە لایەن شارەوانی و ئاسایش و پۆلیسەوە گواسترانەوە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو گەنجی قەڵادزێ دوای مانگێک لە سەنگەرەکانی ڕۆژئاوا گەڕانەوە






