
ئاڵای ڕووسیا و ئەمریکا لەسەر نەخشە
ئاڤا نیوز
نێردەی تایبەتی پووتین بە سەردانێک گەیشتووەتە واشنتن و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وڵاتەکە کۆبووەتەوە، ئاشکرای دەکات تەواو نزیکین لە دۆزینەوەی ڕێککەوتنێک بۆ وەستاندنی شەڕی ئۆکراینا.
چی ڕوودەدات: بڕیار وابوو لووتکەی دووەمی ترەمپ و پووتین لەم نزیکانە بەڕێوەبچێت کە ئامانج لێی دۆزینەوەی ڕێگە چارەیەک بوو بۆ شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا، بەڵام دوایین دواجار دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئاشكرای کرد کە هیچ کۆبوونەوەیەک لەگەڵ پووتین ناکات.
لێدوانی فەرمی: کیریل دیمیتریڤ، نێردەی تایبەتی ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا بۆ وەبەرهێنان و هاوکاریی ئابووری ڕایگەیاند، هەر یەکە لە ڕووسیا و ئەمریکا و ئۆکراینا لە کۆتاییهێنان بە جەنگ لە ڕێگەیەکی دیپلۆماسی نزیکین، هاوکات، ئاماژەی بەوە کرد کە ڤۆلۆدێمیر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا دانی بە سنوورەکانی ئێستای جەنگەکەدا ناوە، چونکە ئەو پێشتر داوای کشانەوەی تەواوی ڕووسیای دەکرد، بۆیە ئەمەش هەنگاوێکی گرنگە لە چارەسەرێکی دیپلۆماسی بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ.
کاریگەری و لێکەوتەکان: هەفتەی ڕابردوو ئەمریکا سزای نوێ بەسەر ڕووسیادا سەپاند پەیوەست بەم پرسە، دیمتریێڤ ئاشكرای کرد، سەرباری ئەم کردەوەیەی واشنتن، گفتوگۆی نێوان ڕووسیا و ئەمریکا بەردەوام دەبێت. بەڵام ئەگەر بەرژەوەندییەکانی ڕووسیا لەبەرچاو نەگیرێت، ئەوا هیچ سوودێکی نابێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا نزیکەی 30 خانووی دیكه بۆ زیانلێكهوتووان دابین دهكات
- ژینگە
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشناسی لەبارەی زیادبوونی تەمومژ هۆشداریی دەداتە شۆفێران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئاسایی بوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەهوەن بەرگ گۆرانییەک بە ژیریی دەستکرد بۆ لافاوەکەی چەمچەماڵ دروست دەکات
7 کاتژمێر لەمەوپێش

کارەساتی جیهانی بەڕێوەیە؛ کشتوکاڵ لە لێواری لەناوچووندایە
10 کاتژمێر لەمەوپێش

جەنجاڵترین شارەکانی جیهان بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل دەستنیشان کران
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا نزیکەی 30 خانووی دیكه بۆ زیانلێكهوتووان دابین دهكات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئاسایی بوونەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی بەرگریی تورکیا: فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانمان لە دەریای ڕەش خستە خوارەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕێگەی هەڵمەتی ئاڤا میدیاوە خانوو بۆ پێشمەرگەیەکی یەکێتی دەکڕدرێت






